ئەمڕۆ مووچەى  وەزارەتى کشتوکاڵ دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022)ـى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو دەکرێت.

جێگەى ئاماژە پێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕۆژى (25-1-2022) لە دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى (2022) بە وەزارەتى تەندروستى دەستى پێکرد، کە تا ئێستا چەندین وەزارەت مووچەکانیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا هەندێ لە وەزارەت و دەستە ماون مووچەى مانگى یەکیان بەسەر دابەشبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین