شارەوانى هەولێر بۆ خاوەن خانووە زێدەڕۆکان: بە زووترین وەرن بۆ تاپۆکردنى خانووەکانتان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر داوا لە خاوەنى خانووە زێدەڕۆکان دەکات بە زووترین کات سەردانى شارەوانییەکان بکەن بۆ دەستپێکردنى مامەڵەى تاپۆکردنى خانووەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/شوبات/2022)، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی (PDK)ـى ڕاگەیاند، پێشکەشکردنى داواىکارى تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان لە ڕێگای پارێزگا یان قایمقامیەتی ھەولێر کە دواتر دەگەیندرێتە شارەوانییەکان دەستى پێکردووە.

عەبدولواحید ئەحمەد زیاتر روونیدەکاتەوە، پرۆسەى تاپۆکردنى خانووە زێدەڕۆکان بەپێى بەپێی یاسای ژمارە (3)ـی ساڵی (2019) ئەنجام دەدرێت، بۆیە ھەر ھاووڵاتیەک خانووی زیادەڕۆی دروست کردبێت پێش (2018) بەپێی ئەو یاسایە بۆی تاپۆ دەکرێت.

سەبارەت بەو هاووڵاییانەى تا ئێستا داواکارییان پێشکەش نەکردووە، سەرۆکى شارەوانى هەولێر دەشڵێت، پێویستە بە زووترین کات مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ تاپۆکردنی خانوەکانیان.

بە وتەى عەبدولواحید ئەحمەد، ئەو خانوانەى لە ناو ماستەرپلانى هەولێریش دروستکراون ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، تەنها شوێنە بازرگاکانییەکان زەوییەکانیان تاپۆ ناکرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین