قووڵكردنەوەى پەيوەنديى توركيا ــ ئيمارات لە بوارە جياوازەكان دا شیکاری

نوچەنێت:

 د. ويسل كورت *

  ئاساييبوونەوەى پەيوەنديى نێوان وڵاتانى كەنداو لە لايەك و هەوڵە ديپلۆماسييەكانى  توركيا لەگەڵ ميسر و ئيمارات و ئيسرائيل لەلايەكى تر، سەرەنجى چاودێرانى سياسى بۆخۆى راكێشاوە، پرسيارى سەرەكى ئەوەيە چۆن ئەو ململانێ بەهێزانە لە ناكاو بۆ دانوستاندن و ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان گۆڕا، ئاساييبوونەوەى پەيوەندى توركيا ــ ئيمارات لە دۆخێكى زۆر تايبەت بوو، زۆربەى چاودێران پێيانوايە، "بوارى ئابوورى هۆكارى سەرەكى  ئاساييبوونەوەى پەيوەنديى نێوان ئەو دوو وڵاتەیە." بەڵام لە ڕاستيدا ئەوە هۆكارى سەرەكى نييە.

كاريگەريى سياسەتى نێودەوڵەتى لەسەر سياسەتى ناوچەيى

دەتوانين ڕاشكاوانە بڵێين، "ناكرێت خوێندنەوەى ناكۆكييەكانى رابردوو و لێكنزيكبوونەوەيى ئێستا لە بارودۆخى سياسيى نێودەوڵەتى داماڵين، چونكە زۆربەى وڵاتانى ناوچەكە لە گۆڕانكارييەكانى (2011) لە ديدى تايبەتي خۆيان شرۆڤەى ئەو رووداوانەيان دەكرد، بۆ نموونە توركيا و قەتەر لە پرسە ناوچەييەكان و هاوكاريى يەكترى ديدێكى تايبەتيان هەبوو، زۆر بەخێرايى پەيوەندييەكانى نێوان خۆيان بەهێز كرد، بەڵام ئيمارات و سعوودييە لەگەڵ توركيا قەتەر جياواز بوون، ئەو گۆڕانكاريەيان بە سەرچاوەى هەڕەشە بۆ سەرخۆيان دەزانى، وەك چۆن گۆڕينى دەسەڵات لە (2011) لە ميسر، وايكرد وڵاتانى كەنداو جگە لە قەتەر بە هەڕەشەى گەورە بۆ سەرخۆيان بزانن، ئەوەش بووە هۆكارى سەرەكى پشت ئەو وڵاتانە بوو، هەڵوێستى توند بگرنەبەر نەك تەنيا لەگەڵ توركيا، بەڵكو لەگەڵ قەتەر و ئەمەريكاش ناكۆكى کەوتە نێوانیان. 

هەرچەند  ململانێيەكى بەهێزى راستەوخۆ لە نێوان وڵاتانى ئەو ناوچەيە نەبوو، بەڵام ناكۆكى زۆر جددى لەسەر چەندين پرس هەبوو، بەتايبەت دۆخى ليبيا، كە ئيمارات و توركيا بە تەواوى هەڵوێستيان جياواز بوو، باراك ئۆباماى سەرۆكى ئەوكاتەى ئەمەريكاش قەيرانەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى پشتگوێخست، بەوەش ناوچەكە بووە شوێنى ململانێى وڵاتانى ئەو ناوچەيە، لە لايەكى ترەوە سياسەتى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى پێشووى ئەمەريكا، وابوو كە وڵاتانى كەنداو هەڕەشەى گۆڕانكارييەكانيان لەسەرە.

سياسەتى وڵاتە زلهێزەكان بەتايبەت ئەمەريكا، فۆكەسى لەسەر ئەوەبوو سوود لەو قەيرانەى كەنداو وەربگرێت، سەرەراى ئەوەش ناوەندە نێودەوڵەتييەكان نەيانتوانى رێگرى لەو ململانێیانە بكەن، چونكە كارى سەرەكييان لەسەر پرسى ئەمەنى بوو لەو گۆڕانكارييانە، ئەو هەڕەشە ئەمنيايەش زيانى ئابوورى لێكەوتەوە، بۆ نموونە لە (2017) قەبارەى بازرگانى ئابوورى نێوان ئيمارات و توركيا (15) مليار دۆلار بوو، بەڵام (2018) دابەزى بۆ حەوت مليار دۆلار، ئەو زيانانەش لاى زۆربەى وڵاتان كارێكى ئاسان نييە.

گۆڕانى بارودۆخ لەدواى جۆ بايدن

سەركەوتنى جۆ بايدن لە هەڵبژاردنى ئەمەريكا، ناكۆكييەكانى نێوان رووسيا و ئەمەريكا لە قەيرانەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست قووڵتر كردەوە، بواريشى رەخساند وڵاتانى ناوچەكە دەست بە هەنگاوەكانيان بكەن. 

ئەو ململانێ ناوچەييانە وايكردبوو دەستكەوتەكان سفر ببنەوە، زيانێكى گەورەى پێگەياندن،  چونكە ململانێكان هەموو ئاستەكانى گرتەوە، لەسەر ئەو بنەمايە وڵاتانى ئەو ناوچەيە دەبێت لە هەموو ئاستەكان پەيوەندييەكانيان ئاسايى بكەنەوە. 

لەو قۆناغە ئيمارات لەپێشەوەى ئەو وڵاتانە بوو، زۆر بەخێرايى هەنگاوەكانى بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ قەتەر دەست پێكرد، دواتريش لەپشت پەردە لەگەڵ توركيا دەستى بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى كرد. 

سەردانى محەمەد بن زايد شازادەى جێنشينى ئەبوو زەبى، پەيوەستە بە سياسەتى ئيمارات و توركيا، بۆيەش راستەوخۆ لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو سەردانى توركيا كرد، ئەوەش كردنەوەى لاپەرەيەكى نوێى پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە بوو، بۆيە ناكرێت ئەو لێكنزيكبوونەوە تەنيا لە بە بەرژەوەندى ئابوورى شرۆڤە بكرێت، هەرچەندە چاوەڕوان دەكرێت ئەبوو زەبى لە سايەى سياسەتى ئابوورى نوێى لەگەڵ توركيا پشتبەستن بە نەوت كەم بكاتەوە، ئەو رێككەوتنەى بن زايد ئاماژەيەكى گرنگە بۆ ئەو سياسەتە تازە.

ئايندەى پەيوەندیى توركيا و ئيمارات

زۆر گفتوگۆ لەسەر ئايندەى ئاساييكردنەوەى پەيوەنديى ئەنقەرە و ئەبوو زەبى دەكرێت، لەسەرووى هەموويانەوە رايگشتى جيهانى سەرقاڵكردووە، كە رەنگدانەوەى پەيوەندیى ئابوورى نێوانيان لەسەر پرسە سياسيى و ئەمنييەكان چى دەبێت، بۆيە وەڵامدانەوەى ئەو پرسيارانە ئاسان نييە، بەڵام دەكرێت بڵێين، "لەسايەى گۆڕانكارييەكانى نێوان ئەمەريكا و چين، رووسيا و ناتۆ، ئەو روپا و رووسيا، وڵاتانى ئەو ناوچەيە سەربەخۆيى و دەستپێشخەرييان زياتر بووە."

پێويستە ئاماژە بەو بابەتەى ئەردۆغان بكەين، كە بەر لە سەردانەكەى بۆ ئيمارات بە ناوى (ئێستاى كاتى دەستپێشخەرييە) بڵاويكردەوە، ئەو جگە لەو داواكارييانەى هەندێك وڵات بە ئاڕاستەى كاركردنە لەسەر پشت پەردەوە، ئەگەر سەيرى ئەو سياسەتە روونەى لێكنزييكبوونەوەى ئيمارات و توركيا بكەين، دەركەوێت ئەو لێكنزيكبوونەوە رەنگدانەوەى لەسەر دۆسيەكانى تريش دەبێت، پێويستيش نييە هەموو قەيرانەكانى نێوان توركيا و ئيمارات كۆتايى پێبێت.

بۆ نموونە دەكرێت ناكۆكى لەسەر دۆسيەى ليبيا بەردەوام بێت، چونكە ئەو نابێتە رێگرى لە زيادبوونى هەماهەنگى ئابوورى، رەنگدانەوەشى لەسەر دۆسيە سياسيى و ئەمنييەكان نابێت، كاتێك لە لايەنى ئابوورى سەير دەكەين، دەكرێت رێككەوتنى تر لەو چوارچێوانە واژۆ بكەن.

توركيا رۆڵى سەرەكى لە گەياندنى كەلوپەلى ئيماراتى بۆ ئەوروپا دەبينێت، لە داهاتوو قەبارەكەى زياتريش دەبێت، بەهەمان شێوە بوونى ئيمارات لە كەناراوەكانى ئەفريقيا دەبێتە زيادبوونى كەناڵى ئابوورى توركيا لەو ناوچەيە.

هەرچەندە پرسە ئەمنييەكان هاوسەنگى هەستيار دروست دەكەن، بەڵام لەو رووبەرەوە دەتوانن هەنگاوى جياواز بهاوێن، ئيمارات خواستى وايە سوود لە پێشكەوتنى كەرتى پيشەسازى سەربازى توركيا وەربگرێت، ئەو هەوڵەش لە ناكاو نييە، ئيمارات دەيەوێت وەبەرهێنان لەو كەرتە بكات، ياخود چەك و پێداويستى توركى و  فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بكرێت، بەڵام ئێستا ئەو ديدە هاوبەشە ئەمەنييە لەنێوان توركيا و ئيمارات دروست نەبوو، چونكە هەنگاو لە دۆسيەى ئەمنى پەيوەستە بە بەرەوپێشچوونى دۆخى ئەو ناوچەيە. 

*مامۆستا لە زانكۆى ئيستەنبوڵ 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین