حكومەتى توركيا بەرپرسانى سەربازیى بزووتنەوەى حەماس لە وڵاتەكەى دەردەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، لەسەر داواى حكومەتى ئيسرائيل، بۆ دەربڕينى نيازپاكى حكومەتى توركيا بڕيارى داوە بەرپرسانى سەربازى بزووتنەوەى حەماس لە وڵاتەكەى دەربكات، ئەنقەرە بەرپرسانى حەماسى راگەياندووە، چيتر رێگە نادەين بەرپرسانى سەربازيتان لە وڵاتەكەمان بن، بەڵام لە بوارى سياسى توركيا لە پاڵپشتيکردنتان بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە هەڵوێستى ئيسرائيل ماڵپەڕى (ئيسرائيل هيوم) بڵايكردەوە، تا ئێستا تەلئەبيب لەو بڕيارەى ئەنقەرە دڵنيا نييە، بۆيە نە پشتڕاستى دەكاتەوە، نە رەتى دەكاتەوە.
لە لايەكى ترەوە ماڵپەڕى (واڵا)ى ئيسرائيلى بڵاويكردەوە، بەرپرسانى باڵاى ئيسرائيل لەگەڵ بەرپرسانى توركيا لەسەر هێلن بۆ رێكخستنى سەردانى ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل، بەرپرسێكى باڵاى تەلئەبيب راشگەياند، "ئێمە زۆر بە هەستيارى مامەڵە لەگەڵ توركيا دەكەين، چونكە هەندێك ئاماژە دەبينين، بەتايبەت لەو دواييە هەوڵى تيرۆرستى دژ بە ئێمە هەبووە، بۆيە پێويستە ئەو هەوڵانە بە هەند وەربگرين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment