سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری کاروباری وزەی قەتەر کۆدەبنەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دەوحەى تایتەختى قەتەر لەگەڵ وەزیری کاروباری وزەی قەتەر سەعد شریدە ئەلکەعبی پرسى وزە و گازى سروشتى تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/شوبات/2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، لەگەڵ وەزیری کاروباری وزەی قەتەر سەعد شریدە ئەلکەعبی کۆبوونەوە.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندیی قەتەر و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری وزە و گازی سروشتی و فراوانکردنی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا."

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتنامەی تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر گەیشتە قەتەر، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ میر و بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین