ئایا توركیا ده‌یه‌وێت شوێنی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو پڕبكاته‌وه؟
نوچەنێت:
سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئیمارات حه‌سه‌ن به‌سری یاڵچین رایگه‌یاند، "سه‌ردانی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئیمارات، دوو ئه‌نجامی گرنگی هه‌بوو، یه‌كه‌م ئەمە ده‌بێته ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی توركیا له هه‌موو ناوچه‌كه، دووه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی هه‌نگاوی سه‌رۆكی ئیماراته، کە له كۆتایی ساڵی رابردوو سه‌ردانی توركیای كرد."
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی مانگی تشرینی ساڵی رابردوو، یاڵچین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "له یه‌كه‌م هه‌نگاو ئیمارات به بڕی (10) ملیار دۆلار له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كان وه‌به‌رهێنان ده‌كات، له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئیمارات (13) رێككه‌وتنی له بواری ئابووری و ته‌ندروستی و گواستنه‌وه و به‌رگری و كشتوكاڵی له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ كرد."
رۆژی سێشه‌ممه ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌تی ئیمارات ئه‌نجام دا، ئه‌و كۆبوونه‌وه راسته‌وخۆ رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێویست له بواری وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی ئیمارات له توركیا بهاوێت.
ئه‌و نووسه‌ر توركه باس له‌وه‌ش ده‌كات، "ئه‌و سێكته‌رانه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌رپرسانی ئیمارات و توركیا سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای یه‌كتر زیاد بكه‌ن، ئێستاش هه‌ردوو وڵات سه‌رقاڵی دانوستاندن به‌و ئامانجه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد و هه‌ماهه‌نگی گشتگیری ئابووری، ئیمارات ده‌یه‌وێت به‌خێرایی ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێت، ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو رێسای تایبه‌ت به بازرگانی ئازاد هه‌یه، ئیماراتیش ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی توركیاوه له‌و بواره ببێته پێشه‌نگ، ئه‌گه‌ر ئیمارات ئه‌و رێككه‌وتنه واژۆ بكات وه‌به‌رهێنانه‌كانی زۆر پێش ده‌كه‌وێت، به‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ كه‌نداو ده‌بێت، پاشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان ده‌بێت."
هیلال كابڵان نووسه‌ری تورك ئاماژه به‌وه ده‌كات، "یه‌كه‌م سه‌ردانی جێنشینی ئه‌بوو زه‌بی بۆ توركیا له (2022) به پڕۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی فه‌رمی نێوان توركیا و ئیمارات داده‌نرێت، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نیا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه دروستیكردووه، ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌ڵه‌یه كه پێی وایه ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ی ئه‌ردۆغان باسی ده‌كات، ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئیمارات نییه، به‌ڵكو ئه‌و په‌یوه‌ندیییه له‌گه‌ڵ قاهیره و ته‌لئه‌بیبیشه."
سه‌رباره‌ت به‌و قۆناغه، حه‌سه‌ن یاڵچین، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، "دوای چه‌ندین ساڵ ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوانیان، ده‌كرێت په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ كه‌نداو بچێته قۆناغێكی نوێ، چونكه زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزیانه نه‌ماون، وڵاتانی كه‌نداویش ده‌زانن ئه‌مه‌ریكا وه‌ك رابردوو له‌و ناوچه‌یه رۆڵ نابینێت، ئیماراتیش ترسی له فراوانخوازییه‌كانی ئێران هه‌یه، بۆیه به گرنگی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك توركیا بێته‌وه، راسته له رووكه‌ش نه‌خشه رێگه‌ی كاری هه‌ردوو وڵاتیش فۆكه‌سی له‌سه‌ر ئابوورییه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌وه قووڵتره."
پسپۆڕانی ئیمارات رایده‌گه‌ینێنن، "ئیمارات به‌دوای ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌گه‌رێت، بۆچوونی هه‌ندێك پسپۆڕ وایه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وه‌ك قه‌ته‌ر و توركیای لێدێت، كه ئه‌گه‌ری دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركی له ده‌وحه هه‌یه، چونكه ئیمارات مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ره، ماوه‌یه‌كی زۆریشه ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنانی ئه‌منی له‌و ناوچه و وڵاتانی تر ده‌كات، توركیاش رێگری له‌وه نییه بنكه‌ی سه‌ربازی له ئیمارات دروست بكات، ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئیمارات په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بده‌ن، به‌تایبه‌ت له بواری بازرگانی، هه‌ردوولاش ده‌توانن ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن، ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ش له‌خزمه‌تی هه‌ردوو لایه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment