کەشناسى هەرێم: سبەى باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/شوبات/2022)، کەشناسى هەرێم ڕەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى هەینى، کەشناسى هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک کات و شوێن بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین