توركیا و ئیسرائیل ئاماده‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتکەى سەرۆکەکانیان دەکەن
نوچەنێت:
رۆژی پێنجشه‌ممه (17/شوبات 2022) ماڵپه‌ڕی (ئارتی) بڵاویكرده‌وه، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی و سادات ئۆناڵ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیان كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌لۆن ئۆشبیز، به‌ڕێوبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئیال شیفكی، به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان راگه‌ێندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له ئاماده‌سازی سه‌ردانی ئیسحاق هێرزۆغ، سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا.
كۆبوونه‌وه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه هه‌ردوولا باسیان له په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوانیان و پرسه ناوچه‌یه‌كان كردووه، له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی ئیسرائیل خۆی به‌خێرهاتنی میوانانی توركیای كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ریل كه‌هانا به رۆژنامه‌ی (ئیسرائیل لیوم) رایگه‌یاند، "ناوەرڕۆكی گفتوگۆكان تایبه‌ت بووه به‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته هه‌ردوولا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بیگرنهبه‌ر، كه بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانیان بۆ ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب، سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئیسرائیل دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ ئه‌نقه‌ره، به‌هێزكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی بواری هه‌واڵگری، ره‌وانه‌كردنی گازی سروشتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌ر له سه‌ردانی هێرزۆغ بۆ توركیا، سه‌ردانی ئه‌سینا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێك بدات به حكومه‌تی یۆنانی، كه لێكنزیكبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر حیسابی ئێوه نییه، ئیسرائیل هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی یۆنان و قوبرسه، هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و توركیا نابێت له‌سه‌ر حیسابی یۆنان و قوبڕس بێت، به‌ڵكو پێویسته به شێوه‌یه‌كی به‌نامه بۆ داڕێژراو بێت، راسته توركیا زۆر سووره، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌وه‌نده به ئاسانی خۆی راده‌ستی خواسته‌كانی توركیا ناكات.
له لایه‌كی تریشه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ده‌ربڕینی نیه‌تپاكی، توركیا له یه‌كه‌م هه‌نگاوی (10) به‌رپرسی باڵای حه‌ماسی ده‌ركرده‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment