کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ باران و سبەش بەفر دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ و سبەى لەسەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

سەبارەت بە کەشوهەواى ئەمڕۆ شەممە دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات، بارانبارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەندی دەبارێت.

کەشناسى هەرێمى کوردستان دەربارەى کەشوهەواى سبەى یەکشەممە، ئاسمان هەوراوى و باراناوى دەبێت، هەندێجار بارانەکە بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین