وەزارەتى دارایى لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى حکوومەتى کوردستان لیستێکى نوێى مووچە ڕادەگەیێنێت و سبەش مووچەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار دابەش دەکرێ و ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتووش لیستى مووچەى مانگى یەکى ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/شوبات/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کورستان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەى دووشەممە مووچەى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى ئاشکراشى دەکات، ڕۆژى سێشەممە مووچەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و حکوومەت و پەرلەمان دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، ڕۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەى هەر یەکە لە خانەنیشینى سەربازی و مەدەنى دابەش دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین