قۆناغى سێیەمى سياسەتى دەرەوەى توركيا وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ململانێيەكى زۆر لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە و جيهان، توركيا ناچار بوو سياسەتى دەرەوەى بگۆڕێت، ئەوەش دەرفەتێكى نوێى رەخساندووە،  پێويستە ئەمەريكا و ئەوروپا زۆر بەخێرايايى بيقۆزنەوە.

لە (2003) كە ئەردۆغان دەسەڵاتى وەرگرت، سياسەتى ناوخۆيى و دەرەوە بە چەند قۆناغێك تێپەڕێوە، لە سەرەتا سەرۆكى توركيا پشتى بە هەڵسەنگاندنى رووداوەكانى جيهان و ناوخۆ و چوونى بەرەو ئەوروپا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبەست.

لە قۆناغى ئێستا لە سياسەتى دەرەوە شێوازێكى نوێ پەيڕەو دەكات،  لە دواى بەهارى عەرەبى  (2011) پەيوەندى  لەگەڵ چەندين وڵات تێك چووبوو، سەرەتا هەوڵيدا رووداوەكانى بەهارى عەرەبى بقۆزێتەوە، بەڵام ئەو  هەوڵانەى شكستى هێنا،  لە ناوخۆى وڵاتيش ئابوورى داڕووخا، بەوەش بنكەى جەماوەرى پاشەكشەى كرد، بۆيە ناچاربوو جارێكى تر بۆ ئەوروپا و رۆژئاوا بگەڕێتەوە، كە تەواوكەرى ئابوورى توركيان.

ئامانجێكى تريشى قووڵكردنەوەى پەيوەندييەكانيەتى لەگەڵ وڵاتە دەوڵەمەندەكانى كەنداو و ئيسرائيل و دەستپێكردنەوەى پەيوەندييەكى باش لەگەڵ رۆژئاوا لە پێناو ڕاكێشانى وەبەرهێنان و گەشەى ئابوورى و بەهێزكردنەوەى پێگەى جەماوەرى بۆ هەڵبژاردنى ساڵى ئايندە.

بەر لە (19) ساڵ ئەردۆغان دەسەڵاتى گرتە دەست، تا ساڵى (2014) سەرۆك وەزيران بوو، پێويستە سياسەتى دەرەوەى تا ئێستا بگێڕينەوە بۆ قۆناغى سەرەتا، كە قۆناغێك بوو فرەيى تێيدا رەنگى دابۆوە، ويستى بەهێزى هەبوو بچێتە يەكێتى ئەوروپا، قۆناغى دواتر قۆناغێكى توند و سازش ناكات و پاڵپشتى ئيخوان موسلمين دەكات و دەگەڕێتەوە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە هەردوو ئاڕاستەكەى وەڵامدانەوەى دوو خاڵە بەرانبەر گۆڕانكارى نێودەوڵەتى و ناوچەيى و ناوخۆيى، قۆناغى سێيەم لە (2022)  دەست پێدەكاتەوە.

ئايدياليستى ئەردۆغان بەرانبەر سياسەتى دەرەوە لەوە سەرچاوەى گرتبوو، كە ئاڕاستەى ئەنقەرە لە نەوەدەكان بەرانبەر قەوقاز و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و پەكەكەيە لە عێراق پێويستى بە بيركردنەوەيە، بۆ ئەوەى ناتۆ تێپەرێنێت.

سەرەڕاى هێزى سەربازى و تواناى گەورەى ماددى و پەيوەندیى كۆمەڵايەتى و رۆشنبيرى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، بەڵام توركيا كاريگەرى لە ناوچەكە هەيە، پەيوەندى ديپلۆماسى و هەواڵگرى و هاوبەشى سەربازى و وەبەرهێنانى لە دەرەوە دەخوازێت بەسەر پشتبەستن بە ئاڕاستەى گەشبينى و فرە ئاڕاستەيى و فرە رەهەندى زاڵ بێت، ئەوەش لە قووڵايى ستراتيژى و سفركردنەوەى كێشەكان لەگەڵ دراوسێكانى رەنگى داوەتەوە.

ئەو ئاراستە نوێيەى توركيا رێگەى خۆشكرد لەگەڵ هەرێمى كوردستان و تەنانەت پارتى كرێكارانيش گفتوگۆ بكات، هەروەها هەوڵى دا نێوەنگيرى لە نێوان عەرەب و ئيسرائيل و سووريا ئيسرائيل بكات، لەسەردەمى ئيدارەى ئۆباما هەوڵى نێوەندگيرى دۆسيەى ئەتۆمى دا، پەيوەندى ديپلۆماسى لەگەڵ ئەرمينيا دروستكردەوە، لەگەڵ رووسيا پەيوەندييەكانى بەرەو پێشبرد، هەوڵى يەخستنى قوبڕسى دايەوە، كۆمەڵێك چاكسازى ناوخۆيى كرد بۆ ئەوەى ببێتە ئەندام لە يەكێتى ئەوروپا، هەنگاوى نا بۆ دروستكردنى پڕۆژەى گەورە لە دەيان وڵات، پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيا بەهێز كرد.

قۆناغى گەشبينى بە زنجيرەيەك بێهيوايى كۆتايى هات، بەشار ئەسەد بەشێكى زۆرى خاكى وڵاتەكەى لە گرووپەكانى نزيك لە توركياى كۆنتڕۆڵ كردەوە، ئەوەش پەيوەندييەكانى توركيا و سوورياى ئاڵۆزكرد.

دواى ئەوە توركيا چووە شەڕى ناوخۆى ليبيا، ئيسرائيل بۆ گفتوگۆ لەگەڵ فەڵەستين بەدەم داواكەى ئەردۆغان نەهات، بەڵكو ئيسرائيل بەلايەنگرى ئەردۆغانى بۆ حەماس نيگەران بوو، لە لايەكى ترەوە هەژموونى ئێران لە سووريا و عێراق زياديكرد، يەكێتى ئەوروپاش وەرگرتنى قوبرسى قبوڵ بوو، بەڵام وەرگرتنى توركياى سڕكرد، بەهۆى نزيكبوونەوەى لە رووسيا واشنتن سزاى بەسەر توركيا سەپاند، ئەوەش گورزێكى تر بوو بەر توركيا كەوت.

دۆخى ئابوورى توركيا بەرەو بوژانەوە دەچوو، بەڵام ئەردۆغان لەو كاتەدا متمانەى بە ميكانزمى ئاسايشى گشتى لەدەست دابوو، بەهۆى بێهيوابوونى دەرەكى و تووڕەيى لە پارتى كرێكران كە لە (2015) شەڕى دەستپێكردەوە و لەلايەكى ترەوە كۆمپانيا ليبڕاڵەكان پاڵپشتى رووداوەكانى جيزى لە (2013)  دەكرد، لە (2016) لايەنگرانى گولەن  هەوڵى كودەتاى سەربازييان دا، هەروەها هەڕەشەى سەر سنوورەكانيش بووە هۆى گۆڕانكارى لە سياسەتى دەرەوەى، كە ناچارى كرد سياسەتێكى واقيعى بەرانبەر هێرشەكانى پەكەكە لە عێراق و سووريا پەيڕەو بكات.

هاوپەيمانى يۆنان و قوبرس و ئيسرائيل و ميسر لە دەرياى ناوەڕاست و هەنگاوى يەكلانەى ئەمەريكا و رووسيا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەتايبەت لە سووريا، بۆ هاوكارى هێزەكانى (هەسەدە) ئەردۆغانى توشى زۆر سەركێشى كرد.

ئەو رووداوە ئاڵۆزانە وايكرد ئەردۆغان هەوڵبدات ديپلۆماسييەتى خۆى بەهێز بكات و هەناردە زياد بكات و رێككەوتنى ئابوورى ئەنجام بدات و لەبوارى پيشەسازى سەربازى پشت بەخۆى ببەستێت و رێككەوتنى دروستكردنى بنەكەى سەربازى لە ئەفريقيا و ئەوروپا و ئاسيا واژۆ بكات.

هەروەها ئەمجارە پشتى بە بوارى سەربازى و دەريايى بەست كە كەمتر پەيوەستبوونى تێدايە، بەڵام لەوە دا يۆنان رێگرى نەدا بگاتە بەشێكى زۆرى دەرياى ناوەڕاست، لەسەر ئاستى ناوەخۆش دەستى بە ستەمكارى كرد، رێكارى توەندى بەرانبەر هێزە ئۆپۆزيسيۆنەكان گرتەبەر.

لە ساڵانى (2016 و 2019) بەدرێژايى سنوورەكان لە رێگەى دوورخستنەوەى هێزە كوردييەكانى سووريا رێگەى لە پەكەكە گرت، هەروەها فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى دژ بەو هێزانە بەكارهێنا، لە شەڕەكانى سووريا و ليبيا و كەرەباخيش سەركەوتوو بوو، ئەوەش وايكرد ئەو بۆشاييە جيۆسياسە پڕبكاتەوە. 

ئەمساڵ توركيا چۆتە قۆناغى سێيەمى سياسەتى دەرەوەى، كە دوورە لە واقيعى يەكلانە، لەو سياسەتەى ئێستا ئاڕاستەيەكى وردترى گرتۆتەبەر، بۆ ئەوەش شەش فاكتەرى سەرەكى هەيە، يەكەم، كەمكردنەوەى خەرجييەكانى ئەمەريكا، بەهێزكردنى هەناردە و وەبەرهێنانى بيانى لەپێناو گەشەپێدانى ئابوورى، بەهێزكردنى ديپلۆماسيەت بۆ دەستەكەوتەكان و سەركەوتنە سەربازييەكانى ليبيا و سووريا و باشوورى قەوقاز و پێويستى بە ئاڕاستەى پێچەوانەى هاوپەيمانەكانى دژ بە توركيايە لەو ناوچەيە، هەروەها زيابوونى ململانێكانى ناوچەكە بۆ توركيا لەگەڵ رووسيا و ئێران، لەسەرووى هەمووشيانەوە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو، ئەوانە وايانكردووە توركيا سياسەتێكى نوێ پەيڕەو بكات.

دواى بەكارهێنانى هێزى سەربازى لەلايەن توركيا كۆمەڵێك كێشەى نوێ سەرى هەڵدا، لەوانە، زيادبوونى هەماهەنگى نێوان يۆنان و وڵاتانى عەرەبى و ئيسرائيل دژ بە توركيا، ئەمەريكا هەنگاوى هاوكارييەكانى بۆ هەسەدە زياد كرد، رووسيا هەڕەشەى بەكارهێنانى هێز دژ بە ئۆكرانيا دەكات، دووبارە ئێران هەژموونى خۆى لە وڵاتانى رۆژهەڵات زياد كردووە، تاڵيبان كۆنتڕۆلى ئەفغانستانى كرد.

لە هەمووى كارەساتتر بۆ توركيا زيادبوونى قەرزى دەرەوە و دابەزينى بەهاى ليرە بوو، ئەوە وايكرد بۆ راكێشانى وەبەرهێنان و بازرگانى، ئەردۆغان هەوڵى خۆنزيككردنەوە لە ئەوروپا و ئەمەريكا بدات.

لەو دۆخە تازەيە ئەوروپا بەشێكى سەرەكى دەبێت، دەمێنێتەوە توركيا لەگەڵ ئەوروپا بەهۆى يەكێتى گومرگەكان كە لە (1996) رێككەوتنيان هەيە ببێتە دەرچەيەك بۆ توركيا، هەرچەندە ئەردۆغان لەو ساڵانەى رابردوو جارێكى تر هەوڵى تۆخكردنەوەى ناسنامەى ئيسلاميى لە ناوخۆى وڵاتەكەى دەدا، ئەوانە كۆمەڵێك فاكتەرن كە لە سياسەتى دەرەوە توركيا دەبێت بۆ بگەڕێتەوە.

ئەو ئاراستە نوێيە وايكردووە ئاسانكارى بۆ توركيا بكات بچێتە گفتوگۆ لەگەڵ رووسيا و ئۆكرانيا، لە لايەكى تريشەوە بەردەوام بێت لەگەڵ بزووتنەوەى تاڵيبان و نەيارەكانى حكومەتى تازەى ئەفغانستان.

لە دۆسيەى ئەرمينياش لەسەر ئاستى ديپلۆماسى دەستى هەنگاوەكانى كردووە، لە وڵاتانى عەرەبيش هەنگاوى گەورەى ناوە، لەگەڵ ئيمارات و سعووديە و ئيسرائيش بەرەو پێشچووە.

لەگەڵ ئەمەريكا لە دۆسيەى ئەفغانستان و ئۆكرانيا لە پەيوەندى دايە، هەرچەند لەمانگى نيسانى ساڵى رابردوو ئيدارەى بايدن دانى بە جينۆسايدى ئەرمەنەكان نا، بەڵام ئەوە كاريگەرى نەبووە. هەنگاوێكى ترى ئەمەريكا و توركيا گرێبەستى فڕۆكەى (ئێف16) بەرەدەوامن لە گفتوگۆكانيان.

ئەو هەنگاوانە ئەوەندە بۆ بەدەستهێنانەوەى ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى ئاسان نييە، بەڵكو دەيەوێت بە شێوەيەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو ئاڵۆزييەكان بەكردەيى كەم بكاتەوە، بۆ ئەوەى بتوانێت پاڵپشتى دارايى رۆژئاوا بەدەست بهێنێت و تۆڵەش لە نەيارەكانى بەتايبەت رووسيا بكاتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەكەكەش پێويستى بە پاڵپشتى رۆژئاوايە.

بەرژەوەندييەكانى پەيوەست بە ئۆكرانيا و ئەفغانستان و ئاوارەكانى سووريا و دۆسيەى عێراق و ئەفريقيا تێكەڵن، ئەوەش قوڕسايەكى داوەتە سياسەتەكانى توركيا، كە بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەژموونى چين سوودى دەبێت.

سەبارەت بە وڵاتانى تورك زمان، توركيا بەردەوامە لە بەهێزكردنى ستراتيژيەتى، بەڵام لەگەڵ وڵاتانى هاوبەس لە ئەفريقيا و ئۆراسيا و باشوورى ئاسيا و باشوورى رۆژهەڵاتى ئاسيا پەيوەندى بەهێزە، لەگەڵ ئەوەش بەرژەوەندييە هاوبەشەكان دەرفەتێكى باشى بۆ لێكنزيكبوونەوەى ئەمەريكا و توركيا رەخساندووە، ئەوەش لە كاتێکدا بوو ئەو دەرفەتە لە (10) رابردوو نەڕەخسابوو.

بۆ ئيدارەى بايدنيش دەبێتە دەرفەتێك، دەتوانێت خۆى لە تێكچوونى پەيوەندييەكان دەرباز بكات، هەنگاوى واقيعى ئەوەيە ئەمساڵ كۆنگرێسى ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر پێدانى فڕۆكەى (ئێف16) بە توركيا نيشان بدات، نەك دواى بخات بۆ ساڵى داهاتوو، تا چارەنووسى ئەردۆغان لە هەڵبژاردن يەكلا دەبێتەوە، دەبێ ئەمەريكا لەو بوارانەى جێى بايەخى هەردوولايە  لە رێگەى ميكانزمى هاوبەش گفتوگۆكانيان بەهێزتر بكەن، كە لە مانگى ئۆكتۆبەرەوە لەگەڵ بايدن لەسەرى رێككەوتوون، بەڵام تا ئێستا نەچۆتە بوارى جێبەجێكردن، ئەوەش ئەگەرى هەيە سەرقامگيرى زياتر لەو ناوچەيە بەدەستبهێنێت و تێچوونى پەيوەندييەكانى توركيا و ئەمەريكا بكەم بكاتەوە.

ئەو قۆناغە نوێيەى سياسەتى دەرەوەى توركيا دەرفەتەكانى كەمن، بەڵام دەبێتە هۆى ئەوەى توركيا هەندێك پارێزگارى لەخۆى و وڵاتە زلهێزەكانى تر بكات، بەڵام ئەگەر توركيا بيەوێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا بەهێزتر بكات، بازنەى ئازادييەكان زياد بێت، هەندێك كێشەى دوولايەنە كە بۆ ئەمەريكا جێگەى بايەخە چارەسەريان بكات وەك دۆخى سەردەمى شەڕى سارد، بەرهەمەكەى دەبێتە هاوكارى ئەمنى و ئابوورى، بەڵام نابێت ئەوە مەرجى پێشوەختە بێت. 

ريتش ئۆتزن - راوێژكارى باڵا لە سوپا و ئەندامى تيمى پلانەدانانى سياسى لە وەزارەتى دەورەوەى 

 سۆنەر چاغاپتاى - بەڕێوەبەرى پڕۆگرامەكانى توركيا لە پەيمانگەى واشنتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین