پۆلیسی دهۆک ڤیدیۆی دووتۆمەتبار بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ڤیدیۆی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سوکایەیەتیکردن بە کەسێکی بەساڵاچوو دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ( 20/شوبات/2022 ) پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ڤیدیۆی دووتۆمەتباری بڵاوکردەوە تێیدا دان بەوەدا دەنێن ڤیدیۆی کەسێکی بەساڵاچوویان تۆمار و بڵاوکردووەتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڤیدیۆی دانپێدانانی دووکەسەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەڵێت: دیمەنی ئەو بەساڵاچووەم گرتووە و بۆ چەند کەسێکم ناردووە، نەمزانی دەگاتە ئەم رادەیە. پەشیمانم.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین