وەزیری دارایی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: توانراوە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبکرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(20/شوبات/2022 )عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی دابەزینی نرخی دینار لە کانونی یەکەمی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە. تێیدا هاتووە: دابەزینی نرخی دینار لە چوارچێوەی هەنگاوی چاکسازییەکی جەوهەری بووە بۆ باشکردنی ژێرخانی ئابوری عێراق.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: بڕیاری دابەزاندنی نرخی دینار لە کانونی یەکەمی 2020 لە چوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی بوو، لە ژێرخانی ئابوریی عیراقدا، بڕیارەکە لە ئەنجامی دۆخێکی خنکێنەری ئابوری بوو کە جیهان بە گشتی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رووبەڕووی ببووەوە.

عەلی عەلاوی ئەوەشی راگەیاندووە: ئەوکاتەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 20 دۆلار دابەزی، قەیرانی ئابوریی دروستکرد، دەوڵەت نەیدەتوانی پابەندبوونە ئابورییەکانی خۆیجێبەجێبکات. بۆیە گۆڕانکاری لە نرخی دینار هاوکات بوو لەگەڵ پڕۆژەی چاکسازی حکومەت. 

وەزیری دارایی عیراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە گۆڕانکارییکردن لە نرخی دراو هێزێکی گەورەی دایە جومگەکانی ئابوریی وڵات و هاوڕێک بوو لەگەڵ لێدوانەکانی بانکی ناوەندی کە دووپاتیکردەوە، زیادکردنی نرخی فرۆشی دۆلار دەبێتە هۆی ئەگەری کێبڕکێی بەرهەمی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی سەر وەزارەت بە رێژەی 23% و وەزارەتی دارایی توانی قەیرانی دارایی تێپەڕێنێت، کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2020 و سەرەتای 2021 دروستبوو، هەروەها توانراوە یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار زیادبکرێت و پۆلێنی جیهانی گەشەسەندنی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاد بووە. 

بەپێی ئامار و ئاماژەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییە پسپۆڕەکان، بەرهەمی خۆماڵی بەگشتی 9% بووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021 و گەشەی ئابووریی نانەوتی بە رێژەی 21% زیادیکردووە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین