چرچ و لۆچه‌كانى رووخسارت ئاماژه‌ى چین؟ تەندرووستی
مه‌رج نییه‌ چرچ ولۆچه‌كانى رووخسار ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ پیرییه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵكو زۆرجار نیشانه‌ن بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشى وكێشه‌ى ته‌ندروستى.

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

ماڵپه‌ڕى جه‌زیره‌ ئاماژه‌ى بۆ توێژینه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ كراوه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ چرچ و لۆچه‌كانى ناوچه‌كانى ده‌موچاو وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشى تر ده‌ستنیشان ده‌كات:

-چرچیەکانی سەرەوەی نێوچەوان، پەیوەندییان بە کێشەکانی میزەڵدان و گەدەوە هه‌یه‌.
-چرچیەکانی خوارەوەی نێوچه‌وان ئاماژەیە بۆ زۆر خواردن، کە هه‌ندێك سووربوونەوە وزیپکەی لەگەڵدا دەبێت.
-چرچیەکانی دەوری چاو پەیوەندی بە جگەرەوە هه‌یه‌.
-چرچیەکانی دەم وە چەناگە، پەیوەندیان بە کۆئەندامی هەرسەوە هەیە، چرچییە قوڵەکانی نێوان لوت و چەناگە دەکرێت بەهۆی خراپی کرداری هەرسەوە هەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین