سەرۆك كۆمارى ئێران سەردانى قەتەر دەكات ئێران

نوچەنێت:

بەمەبەستى بەشداریکردن لە لووتكەى وڵاتانى هەناردەكردنى گازى سروشتى لە رۆژانى (20 – 22) ئەم مانگە، سەرۆكى ئێران سەردانى قەتەر دەكات.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئيرنا) بڵاويكردەوە، بە مەبەستى بەشداريكردن لە لووتكەى وڵاتانى هەناردەى گازى سرووشتى ئيراهيم رەئيسى، سەرۆك كۆمارى ئێران، بە سەردانێكى فەرمى گەيشتە قەتەر.

بەر لەسەردانەكەى سەرۆك كۆمارى ئێران رايگەياند، "سەردانەكەم لەسەر بانگهێشتى فەرمى شێخ تەميم بن حەمەد ئال سانييە، ئامانجى سەرەكيمان لەو سەردانە بەهێزكردنى پەيوەندیى ئێران و قەتەرە، ئامانجێكى ترمان بەشدارييە لە لووتكەى شەشەمى وڵاتانى هەناردەكردنى گازى سروشتى."

لە بەشێكى ترى قسەكانى رەئيسى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئاستى هاوكارى نێوانمان لە بوارى وزە لەگەڵ قەتەر زياد دەكەين."

سەبارەت بە پەيوەندى هاوئاهەنگى ئێران لەگەڵ كۆڕبەندى وڵاتانى هەناردەى گازى سروشتى ئامانجێكى ترى ئەو سەردانەيە ئيراهيم رەئيسى ئاماژەى بەوە كرد، "قەتەر و رووسيا و ئێران لەسەر ئاستى جيهان گرنگترين وڵاتى وەبەرهێنەرى گازى سرووشتين، ئەوە كۆبوونەوەى ئێستا هەنگاوێكى گرنگە بۆ بەهێزكردنى پەيوەندى نێوان ئەو سێ وڵاتە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین