هۆشیار زێبارى: ته‌نیا پۆستى سه‌رۆك كۆمار قۆرخكراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێ، هه‌ر دوو پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێن، ته‌نیا پۆستى سه‌رۆك كۆمار قۆرخكراوه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2022 لێدوانێكى هۆشیار زێبارى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ كاندیدى پارتى بوو بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار. زێبارى له‌ دیمانه‌كه‌ ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نیشتیمانى ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "17ساڵه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى قۆرخكردووه‌".

زێبارى له‌ لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه‌ ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت، پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تیش كه‌ بۆ شیعه‌یه‌ بۆ چه‌ندان لایه‌نى شیعه‌ بووه‌، ته‌نیا پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌ بۆ لایه‌نێك قۆرخكراوه‌.

هۆشیار زێبارى ئاشكرایشى ده‌كات له‌ دانوستاندنه‌كان داوایان له‌ یه‌كێتى كردووه‌، پۆسته‌كه‌ به‌ پارتى بدات له‌ به‌رانبه‌ر چه‌ندان پۆستى باڵا، به‌ڵام یه‌كێتى رازى نه‌بووه‌.

زێبارى پێیوایه‌ به‌ بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى، لایه‌نه‌كان ویستوویانه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ سێقۆڵییه‌ بكه‌نه‌ ئامانج كه‌ دواى هه‌ڵبژاردن له‌نێوان پارتى و ره‌وتى سه‌در و ته‌قه‌دوم دروست ببوو.

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین