لەسەر دزینى کێبڵى کارە (11) کەس دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو باندەیان دەستگیرکرد کە دزینى کێبڵ و وایرى کارەبایان دزیوە لەو خانووانەى تازە دروست دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوبات/2022)، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، "دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێکی دزیکردن بەتایبەت دزینی کێبڵ و وایەری کارەبایی لەو خانوانەی تازە دروستدەکرێن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران  بە دواداچونێکی وردیان دەستپێکرد توانیان 11 کەس لەکاتی تواندنەوەی کێبڵ و وایەری کارەبایی دەستگیربکەن".

پۆلیسى سۆران لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونییشکردۆتەوە، لە دواى دەستیگرکردنى ئەو باندە، دەست بەسەر بڕیکى زۆرى کێبڵى کارەبایی دا گیراوە و هەر (11) تۆمەتبارەکەش دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.

دەشڵێت، "لە ئێستادا بە بڕیاڕی دادوەر هەموو تۆمەتبارەکان راگیراون بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزاکان و لێکۆڵینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین