كێبڕكێى ئێران و توركیا له‌سه‌ر شنگال ده‌ركه‌وت
نوچه‌نێت
ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ئێمه ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى له‌عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بێت هێزه‌كانى توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بن بۆ سه‌ر خاكى عێراق و نابێت داگیرى بكه‌ن".
مه‌سجدى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووداو ئه‌م قسه‌یه‌ى كردووه و هه‌روه‌ها گوتویه‌تى، "هێزه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خۆیان ناوچه‌كان ده‌پارێزن و ده‌بێت توركه‌كان بۆ سنوورى خۆیان بكشێنه‌وه".
فاتیح یه‌لدز باڵیۆزى توركیا له عێراق له تویتێكدا وه‌ڵامى مه‌سجدى داوه‌ته‌وه و ده‌نووسێ، "باڵیۆزى ئێران ده‌بێت دوایین كه‌س بێت له‌سه‌ر رێزگرتن له سنوورى عێراق وانه به توركیا بدات".
پێشتر چاودێرانى سیاسى پێشبینیان ده‌كرد به‌ریككه‌وتن له‌نێوان توركیا و ئێران له‌سه‌ر سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان دروست بێت، به تایبه‌تى له‌سه‌ر شنگال كه توركیا به نیازه هێرش بكات و له هه‌مان كاتیش هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه سه‌ربه ئێرانن نایانه‌وێ شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن.
محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر شه‌ڕه‌لێدوانى نوێنه‌رانى توركیا و ئێران په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌وان نوێنه‌رانیه‌تى وڵاتى خۆیان بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق نه‌وه‌ك بۆ ده‌ست بخه‌نه كاروبارى عێراقه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment