شنیار ئەو ئافرەتەى هاوسەرەکەى سوتاندبووى گیانى لەدەستدا هەواڵ

نوچەنێت:

دواى ئەوەى ڕۆژى شەممە ڕابردوو، پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، پیاوێک هەڵساوە بە سووتاندنى هاوسەرەکەى، ئەمڕۆ بەیانى بە هۆى زۆرى ڕێژەى سووتاوییەکەى گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/2/2022)، شنیار هونەر، ئەو ژنەى ڕۆژى شەممەى ڕابردوو لەلایەن مێردەکەیەوە بە گوتەى دراوسێیەک و باوکى شنیار بە سەرەخۆشى ئاگرى لەجەستەى بەرداوە، ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، شه‌وی‌ شه‌ممه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە ‌بوونی‌ رووداوێكی‌ سووتانی‌ ژنێك ئاگاداركرایه‌وه‌، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ڕێژەى سووتانى جەستەى شنیار هورنە (75%) بووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، شنیار هونەر دوو منداڵی هەن، منداڵە گەورەکەی چوار ساڵە و بچووکەکەی دوو ساڵە، هاوژینەکەیشی (25) ساڵە. بە گوتەی پۆلیسی سلێمانی، بە گوتەى باوکى شنیار، دواى ئەوەى هاوەسەرەکەى بە سەرخۆشى دەگەڕێتەوە ماڵەوە، نەوت بە جەستەى هاوژینەکەى دا دەکات و ئاگرى تێبەر دەدات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین