ئيسرائيل بۆردوومانى چەند بنكەيەكى سەربازیى سووريا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگرى سووريا رايگەياند، "بەرەبەيانى ئەمرۆ، ئيسرائيل لە ناوچەكانى جۆلان چەند بنكەيەكى سەربازى وڵاتەكەمانى بۆردوومان كردووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، وەزارەتى بەرگریى سووريا ڕاگەیێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى ئەو راگەێندراوەدا هاتووە، "سوپاى ئيسرائيل لە ناوچەكانى جۆلان بە مووشەك چەند بنكەيەكى سەربازى لە دەوروبەرى قەنتيرى باشوورى رۆژئاواى وڵاتەكەمانى بۆردومان كردووە."

سەبارەت بە زيانەكانيش، وەزارەتى بەرگرى سووریا روونیكردۆتەوە، "بۆردوومانەكە تەنيا زيانى مادى هەبووە، هيچ زيانێكى گيانى نەبووە."

لە (17) ئەم مانگەش سوپاى ئيسرائيل بە مووشەك هێرشى كردە سەر چەند بنكەيەكى سەربازى لە باشوورى سووريا، بەڵام تا ئێستا حكومەتى سووريا هيچ وەڵامێكى ئەو هێرشانەى سوپاى ئيسرائيلى نەدايتەوە.

پێشتريش ئيسرائيل چەندين جار لە رێگەى فڕۆكە و مووشەكى دوور هاوێژ، گرووپەكانى نزيك لە ئێران و سوپاى سوورياى بۆردوومان كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین