ئێران ڤیزاى وڵاتەکەى لە دەروازە سنوورییەکان هەڵدەگرێت ئێران

نوچەنێت:

دواى هەڵگرتنى ڤیزاى ئاسمانى نێوان ئێران و عێراق، کونسوڵى ئێران لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لەم نزیکانە ڤیزاى دەروازە سنوورییەکان هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، نەسروڵڵا رەشنودی، كونسوڵی ئێران لە ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، سەبارەت بە ڤیزاى نێوان عێراق و ئێران، لەداهاتوویەکى نزیکدا لە دەروازە سنوورییەکانى ئێران – عێراق، هیچ هاووڵاتییەک پێویستى بە ڤیزا نابێت.

ئەم لێدوانەى کونسوڵى ئێران لە هەولێر لە کاتێکدا، پێشتر ئێران بڕیارێک ڤیزاى ئاسمانى نێوان ئێران و عێراقى هەڵگرت، لە ئێستادا هەر کەسێک بە لە ڕێگەى ئاسمانى گەشتى لە عێراق کۆمارى ئیسلامیى ئێران بکات، پێویستى بە لێدانى ڤیزاى ئەو وڵاتە نابێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین