سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەسەر کوژرانى شنیار: تاكۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر تاوانى کوشتنى شنیار هونەر لە پەیامێکدا سەر کۆنەکەى ژنکوژى دەکات و دەشڵێت، "هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستایانى ئاینى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیا، به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شمان هه‌یه كه به‌رده‌وام بین و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه."
دەقى په‌یامەکە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى تاوانى كوشتنى خاتوو شنیار:
له كاتێكدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزى و هاوخه‌میم له‌گه‌ڵ دایك‌وباوك و خانه‌واده و كه‌سوكارى خاتوو شنیارى خوالێخۆشبوو‌ى دایكى دوو منداڵى ساوا ده‌رده‌بڕم، سه‌ره‌خۆشییان لێده‌كه‌م و دڵنه‌وایى و ئارامییان بۆ ده‌خوازم، دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه و تا كۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌ركۆنه‌ى ژنكوژى و سه‌ركوتكردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌كه‌ین به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تاوانباران ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گوڕتر ڕووبه‌ڕووى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه ده‌بنه‌وه. به‌داخه‌وه ئاماره‌كانى ژنكوژى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هێشتا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه له‌كه‌دار ده‌كه‌ن، بۆیه به‌رپرساریه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان.
هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان و كۆمه‌ڵگه و مامۆستایانى ئاینى و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و میدیا، به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شمان هه‌یه كه به‌رده‌وام بین و پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ بنه‌بڕكردن و نه‌هێشتنى ئه‌و كولتووره دواكه‌وتووه و بره‌ودان به هۆشیارى و گیانى لێبورده‌یى و ناتوندوتیژى، تا دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م تاوانه دڕندانه و ئه‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاته سامناكانه ئیتر كۆتایی‌یان بێت و ببڕێنه‌وه و چیتر ژنان و كچانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى، نه‌بنه قوربانیى ئه‌و په‌تا كۆمه‌ڵایه‌تییه.
خواى مه‌زن گیانى خاتوو شنیار به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/23
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment