نێچیرڤان بارزانی: ئامارەکانی توندوتیژی و ژنکوشتن مایەی نیگەرانی گەورەن
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە( 23/شوبات/2022 ) دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لە دەستدانی شنیار هونەر، کە لەلایەن "مێردەکەیەوە سوتێنراوە" سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە:هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تاوانباران رووبه‌ڕووى یاسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان به گوڕتر رووبه‌ڕووى ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه ده‌بنه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که:
په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى تاوانى کوشتنى خاتوو شنیار
له کاتێکدا ئه‌وپه‌ڕى هاوسۆزى و هاوخه‌میم له‌گه‌ڵ دایک وباوک و خانه‌واده و که‌سوکارى خاتوو شنیارى خوالێخۆشبوو‌ى دایکى دوو منداڵى ساوا ده‌رده‌بڕم، سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م و دڵنه‌وایى و ئارامییان بۆ ده‌خوازم، دووپاتى ده‌که‌مه‌وه که وه‌ک هه‌میشه و تا کۆتایى به‌ره‌نگارى دیارده‌ى قێزه‌وه‌نى توندوتیژیى خێزانى ده‌بینه‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکۆنه‌ى ژنکوژى و سه‌رکوتکردن و ئازاردانى ئافره‌تان ده‌که‌ین به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت.
هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تاوانباران رووبه‌ڕووى یاسا ده‌بنه‌وه و هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان به گوڕتر رووبه‌ڕووى ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه ده‌بنه‌وه.
به‌داخه‌وه ئاماره‌کانى ژنکوژى و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه، هێشتا مایه‌ى نیگه‌رانییه‌کى گه‌وره‌ن و ناو و ناوبانگى هه‌رێمى کوردستان و کۆمه‌ڵگه له‌که‌دار ده‌که‌ن، بۆیه به‌رپرساریه‌تى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هه‌موومان.
هه‌موو دامه‌زراوه و ده‌زگا فه‌رمییه‌کان و کۆمه‌ڵگه و مامۆستایانى ئاینى و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و میدیا، به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شمان هه‌یه که به‌رده‌وام بین و پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ بنه‌بڕکردن و نه‌هێشتنى ئه‌و کولتووره دواکه‌وتووه و بره‌ودان به هۆشیارى و گیانى لێبورده‌یى و ناتوندوتیژى، تا دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌م تاوانه دڕندانه و ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاته سامناکانه ئیتر کۆتایی‌یان بێت و ببڕێنه‌وه و چیتر ژنان و کچانى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانى، نه‌بنه قوربانیى ئه‌و په‌تا کۆمه‌ڵایه‌تییه.
خواى مه‌زن گیانى خاتوو شنیار به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌که‌ى ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2022/2/23
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment