لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژران
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە(10/ئایار/2022 ) لە گه‌ڕه‌کی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆک، ژنێکی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه، که ته‌مه‌نی 32 ساڵه به وایه‌ری کاره‌با خنکێندرا.
له ماوه‌ی که‌متر له 24 کاتژمێردا ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی کوشتنی ژنانە لە هەرێمی کوردستان.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆک، رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ژنێک بە دەستی پیاوەکەی خنکێندرا، دوای ئاگادارکردنه‌وه، پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان چووه‌ته شوێنی رووداوه‌که و بکوژه‌که خۆی راده‌ست کردووه.
بەپێی پۆلیسی دهۆک، ئه‌و ژن و پیاوه کوڕێکیان هه‌یه و ئێستا پیاوه به گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه (9/ ئایار/ 2022)، پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند، لە ته‌عجیلی نوێ لە سنوری ناحیەی شەمامک، ژنێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه به ناوی (ا. ڤ. م.) به چه‌قۆ کوژرا و پۆلیس دوای 5 کاتژمێر له تاوانه‌که، بکوژه‌که‌ی ده‌ستگیرکرد.
له یەکەم رۆژی جەنی رەمەزاندا، له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، پله‌دارێکی ئه‌منی هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ک و هاوسه‌ره دووگیانه‌که‌ی، خه‌سوی و سێ که‌سی دیکه‌ی کوشت.
شه‌وی رابردوو، ره‌یان مه‌حمود، ئه‌و کچه‌ی رۆژی (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، له لایه‌ن زڕدایکییه‌وه سوتێنرابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی شاری هه‌ولێر به هۆی کاریگه‌ری برینه‌کانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له هه‌رێمی کوردستان له‌ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە، نزیکه‌ی 20 ژن کوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment