سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى يۆنان دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24 شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل ئەمڕۆ بە سەردانێكى فەرمى دەگاتە يۆنان، بڕيارى لەگەڵ كيرياكوس ميتسۆتاكس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان و كۆنستانتينۆس تاسولاس، سەرۆكى پەرلەمان و ئەليكس تسيبراس، سەركردەى ئۆپۆزيسيۆنى ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
سەردانەكەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر گۆرانكارييەكانى ئەو دواييە سەبارەت پرسى وزەى هاوبەش، كە پێشتر لەگەڵ يۆنان و قوبرس لەسەرى رێككەوتبوون.
بەشێكى ترى ئەو سەردانەى ئيسحاق هێرزۆغ بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پەيوەندیى سەربازى نێوانيان و مەشقى هاوبەشى هێزە سەربازييە هاوبەشەكان، ئەگەريش هەيە دواى ئاسايى بوونەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل، تەلئەبيب و ئەسينا دووبارە هاوپەيمانييەكى نوێ دروست بكەنەوە.
لە مانگى رابردوو، ئەمەريكا راگەياند، لەرووى ئابوورى سياسى پاڵپشتى پڕۆژەى يۆنان ــ قوبرس ــ ئيسرائيل ناكەين، ئەو هەنگاوەى ئەمەريكا ئەو وڵاتانە ناچار دەكات، پێداچوونەوە بە پەيوەندييەكانيان بكەن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment