کەشناسى: شەپۆلێکى باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ڕەوشى کەشوهەواى ئەمرۆى ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەى ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و شەپۆلێکى باران بارین شارەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/شوبات/2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیى كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتەکانی درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو بارانبارین بەشێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات.

کەشناسى هەرێم سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى هەینى دەڵێت، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەرییەکانی کەمتر دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین