بایدن: پلانم بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پوتین نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا هاته‌ده‌نگ و دووپاتى كرده‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ رووسیا و سه‌رۆكه‌كه‌ى سزا ده‌درێن.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ى شوباتى 2022 رووسیا هێرشى سه‌ربازى كرده‌ سه‌ر ئۆكراینا، له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتارێكى پێشكه‌ش به‌ ئه‌مریكییه‌كان و جیهان كرد و ره‌خنه‌ى توندى له‌ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا گرت و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ندان سزا به‌سه‌ر رووسیا ده‌سه‌پێنێ.

جۆ بایدن گوتى، "له‌ ئه‌نجامى سزاكان به‌ تریلیۆن دۆلار زیان به‌ رووسیا ده‌گات" هه‌روه‌ها گوتیشى، "هه‌ر وڵاتێك لایه‌نگرى رووسیا بكات ئه‌وا خۆى به‌رپرسیارێتى كاره‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت".

بایدن ئاشكرایشى كرد كه‌ به‌ سه‌رۆكى ئۆكرایناى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا به‌رگرى له‌ هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌كات و به‌ڵام هیچ كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ ئۆكراینا نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین