وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوا هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ئۆكراینا جێ بهێڵن
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24/شوباتی 2022) ماڵپه‌ڕی (ئیسرائیل ئۆف تایمز) بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له راگه‌یێندراوێکدا داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئۆكراینا جێبهێڵن و به‌ره‌و رۆژئاوای ئه‌و وڵاته بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پۆڵنداوه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
یۆئاف بیستریستكی جێگری باڵیۆزی ئیسرائیل له ئۆكراینا رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیانمان داوای هاوكارییان كردووه بۆ جێهێشتنی ئه‌و وڵاته، تا ئێستا چوار هه‌زار (500) كه‌س گه‌ڕاینه‌وه، نزیكه‌ی شه‌ش تا هه‌شت هه‌زار ماون."
به درێژایی شه‌وی رابردوو تا به‌یانی، نه‌فتالی بنێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆ دابوو، بڕیارشبوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه ئه‌نجام بدات.
هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان، هانی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن ئۆكراینیا جێ بهێڵن، به‌ڵام تا ئێستا شه‌ش تا هه‌شت هه‌زار ئیسرائیلی له‌و وڵاته ماون.
به‌هۆی داخرانی ئاسمانی ئۆكراینا هیچ گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نییه، بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوای له هاونیشتیمانییه‌كانی كردووه به‌ره‌و رۆژئاوای ئۆكراینا بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی سوپای رووسیا هێرشه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌دات دوور بكه‌ونه‌وه.
لای خۆشیه‌وه میخائیل برۆدسكی، باڵیۆزی ئیسرائیل له ئۆكراینا رایگه‌یاند، "ئێمه له رێگه‌ی پۆڵنداوه ئاماده‌ین هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، حكومه‌تی پۆڵنداش به‌ڵێنی داوه هاوكاری ئه‌و ئیسرائیلیانه بكات، كه ده‌یانه‌وێت بۆ ته‌لئه‌بیب بگه‌ڕێنه‌وه."
له لایه‌كی تره‌وه ئیسحاق هێرزۆغ، سه‌رۆكی ئیسرائیل، كه به گه‌شتێك ئه‌مرۆ گه‌یشته یۆنان رایگه‌یاند، "له پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیانه نوێژ ده‌كه‌ین، ئه‌و به‌یانیه دڵته‌نگیه‌كی زۆر دایگرتم، ترسم له كاره‌ساتی مرۆیى هه‌یه، كه هاووڵاتیان مه‌ده‌نی بێ تاوان تووشی ناخۆشی بن."
له به‌شێكی تری قسه‌كانی، سه‌رۆكی ئیسرائیل جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا كرد، داواشی له هاوونیشتیمانانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌جێ بۆ ئیسرائیل بگه‌ڕێنه‌وه.
ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مرۆش گوتی، "به بایه‌خه‌وه چاودێری چاره‌نووسی ره‌وه‌ندی جوو له ئۆكراینا ده‌كه‌ین، ئاماده‌شین هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی حكومه‌تی ئۆكراینی بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیش، برۆدسكی رایگه‌یاند، "فه‌رمانبه‌رانی ئیسرائیل ئێستا له شاری له‌فیفی رۆژئاوای ئۆكراینان، كه نزیكه‌ی (60) كیلۆمه‌تر له سنووری پۆڵندا دووره، به‌راورد به كیێڤی پایته‌خت هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌متری له‌سه‌ره."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment