كرملین: ڤلادیمێر پۆتین ئامادەیە شاندێك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئۆكراینا رەوانەی مینسك بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دوای ئەوەی سەرۆكی ئۆكراینا ئامادەیی خۆى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووسیا دەربڕی، سەرۆكایەتیی رووسیا رایگەیاند، "ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە شاندێكی وڵاتەكەی رەوانەی مینسك بكات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئۆكراینا.

ئەمرۆ هەینی (25/شوبات 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردووە، دوای ئەوەی سەرۆكی ئۆكراینا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لە مینسك، دیمیتری بیسكۆف، وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی بەرگری و دەرەوە و ئیدارەی كرملین رەوانەی مینسیك بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ شادنی ئۆكراینا.

ئەم لێدوانەى کرملین لە کاتێکدایە، کە بەپێى زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان هێزى سەربازیی روووسیا خەریکە نزیک دەبێتە لە گەیشتنى بۆ ناو کیێڤى پایتەختى ئۆکراینا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین