فەيسبووك دەزگا راگەياندنەكانى رووسيا قەدەغە دەكات
نوچەنێت:
ئەمرۆ شەممە (26/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ناسانيال گليشەر، سەرۆكى بەشى سياسەتى ئاسایشى تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووك، رايگەياند، "ئەو دەزگا راگەياندنانەى ناوەندى حكومەتى رووسيا خاوەندارێتيان دەكات و بانگەشەى شەڕ بڵاو دەكەنەوە، قەدەغەيان دەكەين." لە كۆتايى هەفتەى رابردوو ئەو گۆڕانكارييانە دەستى پێكردوو لە پشووى ئەم هەفتەيە بەردەوام دەبێت."
لە بەشێكى ترى قسەكانى بەڕێوەبەرى سياسەتى ئاسایشى فەيسبووك جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "فەرمانبەرانى تۆڕى فەيسبووك بەردەوامن لە چاودێريكردنى راگەياندنەكانى رووسيا و تێبينى گونجاومان دەخەنە بەردەست."
پێشتريش ئيدارەى فەيسبووك، كۆتوبەندى خستبووە سەر ، "كەناڵى Zvezda TV ، ئاژانسى هەواڵى نۆڤۆستى و ماڵپەڕىLenta.ru و Gazeta."
دوێنێش ناوەندى رووس كۆمادزۆر رايەگەياند، "فەيسبووك سزاى خستۆتەسەر چەند دەزگايەكى راگەياندنى وڵاتەكەمان، ئەوەش كاريگەرى لەسەر راگەياندەكانى رووسيا دروستكردوو، ئەوكارەى ئيدارەى فەيسبووكيش پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ و ئازادييە سەرەكييەكانە، لە مانگى تشرينى يەكەمى (2020) تا ئێستا (23) حاڵەتى چاودێرى ئيدارەى فەيسبووك لەسەر راگەياندنەكانى رووسيا و سەرچاوەكانى ئينتەرنێت لەو وڵاتە تۆماركراوە."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment