ئايا شەڕى ئۆكراينا كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكانى رووسيا و توركيا دەبێت؟ شیکاری

نوچەنێت:

چەند وڵاتێكى كەم چاودێرى شەڕى ئۆكراينا و رووسيا دەكەن، كە زۆربەى ئەو چەكانەى ئۆكراينا شەڕى پێ دەكات، لە توركياى كڕيووە، بەڵام حكومەتى توركياش سوورە لەسەر پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا.

لە (23)ى ئەو مانگە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا راگەياند، "ناكرێت ئێمە خۆمان رادەستى رووسيا، ياخود ئۆكراينا بكەين."كاتێكيش رووسيا دەستى بە بۆردوومانى ئۆكراينا كرد، وەزارەتى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "ئەو شەڕە قبوڵكراو نييە، چونكە پێشێلكردنێكى مەترسيدارى ياساى نێودەوڵەتييە."

توركيا بە كردەيى نيگەران بوو لە داننانى رووسيا بە جياكردنەوەى ئەو دوو هەرێمە لە ئۆكراينا، بۆيە ئەو شەڕەى ئێستا دەبێتە تاقيكردنەوەيەكى گرنگ بۆ پەيوەنديى نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەوەى ئەردۆغانى نيگەرانكردووە، لە رووى ئابوورييەوە زۆر پێويستى بەڕووسيايە، چونكە ئێستا لە وەرزى گەشتيارى نزيك دەبينەوە، ئەردۆغان چاوەڕوانى دابەزينى نرخى وزە و هەندێك رێكارى سەقاميگرى ناوچەيى دەکات، بەڵام مامەڵەى رووسيا لەگەڵ دۆخى ئۆكراينا، ئەو چاوەڕوانيانەى سەرۆكى توركياى لە گۆڕنا.

ساڵى رابردوو زۆرترين گەشتيارى ئۆكراينا و رووسيا روويان لە توركيا كرد، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لەو وەرزەى ئێستا ئەو ژمارەيە زۆر كەم بێتەوە، سزاكانى رۆژئاوا بۆ سەر رووسيا گورزێكە بۆ سەر يەكێك لە وڵاتە هاوبەشە بازرگانييە سەرەكييەكان و سەرچاوەى سەرەكى گازى توركيا، لە دواجاريش ئەو شەڕە كاريگەرى زۆرى لەسەر بازاڕەكانى توركيا دەبێت، چونكە هەر لە دواى (24) مانگ دۆخى ليرەى توركى زۆر خراپ بووە.

توركيا نايەوێت جارێكى تر مۆسكۆ بكاتەوە بە دوژمنى خۆى، دوايين جار لە (2015) فڕۆكەيەكى شەڕكەرى سوپاى رووسياى لە نزيك سنوورەكانى سووريا خستە خوارەوە، وەڵامى رووسيا بۆ ئەو كارەى توركيا زۆر بەهێز بوو، تێكەڵەيەك بوو لە سزا و هەڕەشە، بەڵام دواى ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان كۆمەڵێك گرێبەستى وزە و هاوكارى سەربازى لە سووريا و كڕينى سيستەمى (ئێس 400) رووسى بەدواوە هات. 

لەو كاتەوە رووسيا هەوڵدەدات توركيا لە ناتۆ دوور بخاتەوە، ئەوەش وايكردووە ئەنقەرە لەلاى هاوبەشە رۆژئاواييەكانى نەويستراو بێت، پەيوەندييە ناوچەييەكانى لەگەڵ رووسياش بەهێزتر بكات.

ئەوەى مايەى سەرنج راكێشانە، ئەو نزيكبوونەوە بووە هۆى ئەوەى، لە كاتى تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا لە توركيا و شەڕەكانى لە ليبيا و سووريا و ئازەربيجان كە لە دوو بەرەى جياواز بوون، ململانێكانيان قووڵتر نەبێتەوە، هەردوو وڵات لەكاتى پێويست بەگوێرەى توناى خۆيان ئەگەر بەڕاستەوخۆش نەبووبێت، هاوكارى يەكتريان كردووە.

پەيوەندى ئۆكراينا و توركيا

توركيا ئۆكراينا بە هاوبەشێكى ستراتيژى دەزانێت، دژى داگيركردنى دوورگەى كريم بوو لە لايەن رووسياوە، هەروەها پاڵپشتى پلانى وەرگرتنى ئۆكرايناى لە ناتۆ دەكرد، لەگەڵ ئەو وڵاتانە هاوڕابوو ترسيان لە كۆكردنەوەى سووپاى دەريايى رووسيا هەبوو لە دەرياى ڕەش.

لە لايەكى تريشەوە توركيا دەيان فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بە ئۆكراينا فرۆشت، كە ئەوەش بووە مايەى نيگەرانى سەرۆكى رووسيا، لە سەرەتاى ئەمساڵيش ئەردۆغان و ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، رێككەوتنى نوێى سەربازييان واژۆكرد.

ئەلبێر كۆسكۆن، لە ناوەندى كارنيجى بۆ ئاشتى نێودەوڵەتى رايگەياند، "ئەگەر هەبوو ئەو شەڕە پەيوەندى توركيا وەك ئەندامێكى ناتۆ لەگەڵ رووسيا بەهێز بكاتەوە، بەڵام هاوكارييەكانى توركيا بۆ ئۆكراينا كاريگەرى لەسەر لەسەر ئەوە ئەو پەيوەندييە دەبێت، چونكە پەيوەندى توركيا كاريگەرى لەسەر كيێف هەبوو، كە پشت بە ناتۆ ببەستێت، لەبەرانبەر ئەو پەيوەندييانەى توركيا ديپلۆماتكارانى ئەمەريكاش ستايشى هەڵوێستەكانى توركيايان بەرانبەر ئۆكراينا دەكرد."

لەو فۆناغەى ئێستا توركيا دەتوانێت سوود لە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيەتى لەگەڵ ئيمارات و ميسر و ئيسرائيل وەربگرێت، كە هاوپەيمانى ئەمەريكان، لەگەڵ ئەوەش رووسيا بژاردەى هەيە بۆ كەمكردنەوەى هاوكارييەكانى توركيا بۆ ئۆكراينا، بەڵام ئەوە ديار نييە لە چ كارتێك بەكاردەهێنێت، ئايا كارتى ئيديلبى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا بەكاردەهێنێت، كە نزيكەى سێ مليۆن هاووڵاتى سيڤيلى لێيە و لە ژێر دەستى هێزە چەكدارەكانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا دايە.

بەر لە دوو ساڵ، توركيا رەزامەندى دەربڕى لەسەر پاڵپشتى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا و رووسيا، كە پاڵپشتى دەسەڵاتى سوورياى دەكرد، كە لەو ناوچانە شەڕ رابگيرێت، ئەوەش وايكرد سوپاى سووريا هێرش بكاتە سەر گرووپە چەكداران، ئەوانيش بەرگرى لە خۆيان بكەن، ئەو دۆخە بووە ئاوارەبوونى خەڵكى ئەو ناوچەيە بەرەو سنوورەكانى توركيا.

چەكى رووسى بەرانبەر توركيا

بەرپرسانى ئەنقەرە هەر لەسەرەتاى ئەو قەيرانەى ئۆكراينا رايگەياند، پێشێلكارييەكانى رانەگرتنى شەڕ زيادى كردووە، ئەوەش تەنيا بە رێككەوت نەبوو، چونكە ترسى ئەوەيان هەبوو، رووسيا پەنابەران وەك چەكێك دژ بە توركيا بەكار دەهێنێت.

يەكێك لە بەرپرسانى توركيا رايگەياند، "رووسيا ئيديلبى كردۆتە خاڵى لاوازى وڵاتەكەمان، پەياميان ناردووە، كە لەرێگەى ئۆكرايناوە هەرشتێك بكەن و بەدڵى ئێمە نەبێت، باجى گەورە دەدەن."

ساڵى رابردوو ئەردۆغان رايگەياند، "لە حاڵەتى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، توركيا وەك ئەندامى ناتۆ هەرچى لە تواناى دابێت دەيكات." بەڵام ئێستا ئامادەسازييەكانى توركيا بۆ ئۆكراينا زۆر دەرناكەوێت.

ئەو نێوەندگيرييەى توركيا بۆ ئەو دوو وڵاتە، پێناچێت سوودى بۆ پارێزگارى پەيوەندييەكانى توركيا و رووسيا هەبێت، چونكە ئێستا شەڕەكە ئەوەى پشتڕاستكردۆتەوە، دەسەڵاتى ئێستاى ئۆكراينا لە كۆتايى دايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین