لەم هەفتەیە پارەى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، پارەى مانگەکانى (10) و (11)ـى (2021) گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان، سبەى لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.

ئەمڕۆ شەممە (26/شوبات/2022)، نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پشکی هەولێر لە بەشی مانگی (10) پارەی گەنمی جووتیاران، ملیارێک و (68) ملیۆنە، سلێمانی ملیارێک (672) ملیۆن و دهۆک (162) ملیۆنە، هەروەها لە بەشی مانگی (11) پشکی هەولێر سێ ملیار و (155) ملیۆنە، سلێمانی (10) ملیار و (989) ملیۆن، دهۆک، (990) ملیۆن دینارە. 

 نەوزاد شێخ کامیل ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەن لەم هەفتەیەدا ڕێکارەکانى زوو تەواو بکەین، بۆ ئەوەى پارەکە بەسەر جوتیاران دابەش بکەین.

سەبارەت بە کاریگەرى هێرشى ڕووسیا بۆ سەر کۆکرانیا و کاریگەرى لەسەر ئابوورى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ئەم شەڕە کاریگەرى لەسەر هەموو ئەو دەوڵەتانە هەبووە کە مامەڵەى بازرگانى لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەن، بەڵام ئەم کاریگەرە کەمتر بووە لەسەر هەرێمى کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین