ئەردۆغان: هەموو هەوڵێكمان بۆ راگرتنی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەخەینەگەڕ شیکاری

نوچەنێت:

راگەیاندنی سەرۆكایەتی توركیا بڵاویكردەوە، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند، "بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ زیانەكانی ئۆكراینا دابنین، هەموو هەوڵێكمان دەخەینە گەڕ."

ئەمرۆ یەکشەممە (27/شوباتی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی توركیا لە راگەیێندراوێكدا دەڵێـ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەپەیوەندی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، "بۆ گەیشتن بە ئاگر بەست هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی رێگە نەدەین ئۆكرانیا زیانی زیاتری بەر بكەوێت، پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی گەلی ئۆكراینا دەكەین بەهۆی كوژرانی هاونیشتمانیان."

سەبارەت بە هەڵوێستی ئۆكرایناش، راگەیێندراوەكە، ئاماژەی بەوەش كردووە، "لای خۆشیەوە سەرۆكی ئۆكراینا سوپای هەوڵەكانی توركیای بۆ راگراتنی ئەو شەڕە كرد."

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویكردەوە، "سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بارودۆخی ئۆكراینایان تاوتوێ كردووە، وەزیری دەرەوەی توركیا داوای لە هاوتا رووسیەكەی كردووە، كۆتایی بە هێرشە سەربازییەكان بهێنن، ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ نێوەندگیری رووسیا و ئۆكراینا دەربریووە."

لای خۆشییەوە سەرۆكی ئۆكراینا راگەیاند "سوپاسی توركیا و گەلی توركیا دەكەین بۆ ئەو پاڵپشتییە بەهێزەیان بۆ وڵاتەكەمان، هەروەها سوپای توركیا دەكەین بۆ داخستنی گەرووی بۆسفۆڕ و دەردەندیل بەڕووی كەشتییە جەنگییەكانی رووسیا، كە بۆ پاڵپشتی سەربازی و مرۆیی ئۆكراینا زۆر گرنگە، ئۆكراینا هەرگیز ئەو كارەی ئێوە لە یاد ناكات.

لەبەرانبەردا ئیدارەی ئیستەنبوڵ رەتی دەكاتەوە، هیچ فەرمانێكیان پێگەیشتبێت، بۆ داخستنی گەرووی بۆسفۆر و دەردنیل بە بەڕووی كەشتییەكانی رووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین