بۆچى ئەمەريكا بۆ فشار خستنەسەر رووسيا پێويستى بە هاوكارى سعووديەيە؟ وەرگێڕان

نوچەنێت:

سايمۆن هندرسۆن*

لەو قۆناغەى ئێستا سعووديە هەوڵنادات رێژەى فرۆشتنى نەوت زياد بكات، بەڵام واشنتن پێويستى بە زيادكردنى رێژەى فرۆشتنى نەوتە.

تا ئێستا بەهۆى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، هيچ سزايەك بەسەر نەوت و گازى سروشتى رووسيا نەسەپێندراوە، چونكە ئەو سزايانە هيچ سوودێكى نييە، بەڵام لە واقيعشدا ئەگەر هەيە ئەو سزايانە زۆر گرنگ بێت.

لەوانەيە هۆكارەكەشى ئەوە بێت، كۆشكى سپى هەموو لێكدانەوەكانى ئامادە نەكرد بێت، ئەگەريش هەيە گرەو لەسەر سعووديە بكات، چونكە قورسايەكى زۆرى لەو هاوكێشەيە هەيە.

ئەو ئاڵنگەرييە ئاڵۆزە، واشنتن دەيەوێت لە رێگەى بێبەشكردنى رووسيا لە داهاتى نەوت و گاز فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتە، بەڵام جيهانيش لەلايەكى تريشەوە پێويستى بە نەوت و گازى سروشتى رووسيايە،  بەشێك لە پڕكردنەوەى پێداويستى نەوتى رووسيا، بە زيادكردنى بەرهەمى نەوتى سعووديە چارەسەر دەبێت، بۆيە سزاكانى رووسيا لە رێگەى ترەوە بوو، لە كاتێكدا ئەو جۆرە رێگايە كاريگەرى ئەرێنى دەبێت، بەڵام كاريگەرى لەسەر راگرتنى نرخى نەوت نابێت، كە نرخى بەرميلێك نەوت (100) دۆلارى ئەمەريكى تێپەڕاند.

گازى سروشتى بە پرسێكى جياواز دادەندرێت، ئەگەريش هەيە تەنيا تايبەت بێت بە چينێكى دياريكراو، تا ئێستا هيچ ئاماژەيەك نييە مۆسكۆ گازى رووشتى لەسەر ئەوروپا رابگرێت، ئێستاش لە وەرزى بەهار نزيك دەبينەوە، خواست لەسەر گاز كەمتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە نەوتيش كە بەربەستى سەرەكى لە (ئۆپيك پلەسە) كە يەكێتیيەكى نافەرمييە بە سەركردايەتى سعووديە و بەرهەمێهنەرانى لە دەرەوەى ئەو رێكخراوە بە سەركردايەتى رووسيا تێدا كۆبۆتەوە، بەڵام وڵاتێكى سەرەكى وەك كازاخستان، كە بەرهەم هێنەرى نەوتە لەو رێكخراوە نييە. 

بڕيارە لە دووى مانگى داهاتوو (ئۆپيك) كۆبێتەوە، ئەگەريش هەيە ئەو كۆبوونەوەيە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفراسەوە بەڕێوە بچێت، كە سعوودييە سەرۆكايەتى دەكات. 

پێشبينى ئەوە دەكرێت لەبەر هەندێ هۆكارى تايبەت هەردوولا دەيانەوێت پارێزگارى لەو نرخەى ئێستاى نەوت بكەن، لە باشترين دۆخيش كەمێك سازش لەسەر نرخ دەكەن، ئەگەر ئەوە بكرێت، رووسيا دەيەوێت لە هەموو داهاتەكان دەستكەوتى هەبێت، ئەوەش لۆژيكى گشتى سعوودیيە بڕيارى لێدەدات، چونكە حكومەتى سعووديە پلانى تايبەت بە گەشەپێدانى وڵاتەكەى هەيە، بۆيە پێويستى بە داهاتى زياترە.

ئەگەريش  هەيە سعووديە پشت بە خودى خۆى ببەستێت، هەرچەندە پۆتين و محەمەد بن سەلمان لەوانەيە بەشدار بن، بەڵام تا ئێستاش بەهۆى ناكۆكيان هيچ پەيوەندييەكى تەلەفۆنيان لە نێواندا نەبووە، بن سەلمان بەهۆى تەمەنى باوكيەوە ئێستا فەرمانڕەواى سعوودييە. هۆكارى ناكۆكى بن سەلمان و پۆتين لە (2020) لەسەر نرخى نەوت هەبوو، دواتر هۆى دابەزينى نرخى نەوت. 

پێش ئەو ماوەيە بن سەلمان و سەرۆكى رووسيا پەيوەندييان بەهێز بوو، لە (2018) لوتكەى كۆمەڵەى بيست لە بوينس ئايرس بەسترا، دواى نزيكەى دوومانگ جەمال خاشقچى لەناو قونسڵخانەى سعووديە لە ئيستەنبوڵ كوژرا، ڤلاديمێر پۆتين تاكە سەركردەى جيهان بوو هاوسۆز بوو لەگەڵ محەمەد بن سەلمان.

هەرچەند لە بوارى نەوت سعووديە هاوپەيمانێكى سەرەكى واشنتنە، بەڵام محەمەد بن سەلمان ديدگاى جياوازە، چونكە  ئەو بێهيوا بووە لەوەى بايدن لەگەڵى كۆبێتەوە، ياخود بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ بكات.

بايدن بۆچى وايە؟ ئەوە روون نييە، بەڵام ئەگەر هەيە كوژرانى خاشقچى هۆكارى سەرەكى بێت.

لە نۆى ئەمانگە بايدن لەگەڵ شا سەلمان قسەى كرد، محەمەد بن سەلمان لە ژوورێكى تر داندرا، بەگوێرەى راگەیێندراوى كۆشكى سپى، هەردوو سەرۆك جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە، پابەند دەبن بە دەستكارينەكردنى هاوكارييەكانى وزەى جيهانى، بەڵام كۆپى ئەو راگەيێندراوە بەزمانى عەرەبى، دەستەواژەكەى فراوانتر كردبوو، كە جەخت لەسەر رۆڵى رێككەوتنى مێژوويى ئۆپيك پلس و گرنگى پارێزگارى كرايەوە. 

ئەگەريش هەيە لە چەند رۆژى داهاتوو، بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكى بۆ رازيكردنى محەمەد بن سەلمان سەردانى سعووديە بكا، بەڵام تا ئێستا هيچ ئەگەرێك نييە سعووديە هيچ سازشێك بكات لە پرسى نەوت.

*ئەندامى پەيمانگەى واشنتن و بەرێوەبەرى پڕۆگرامى كەنداو و سياسەتى وزە لە پەيمانگەى واشنتن و پسپۆڕ لە كاروبارى وزە و وڵاتانى عەرەبى دەوروبەرى كەنداوى فارسى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین