دوو تیرۆریست ڕادەستى دادگاى لێکۆڵێنەوەى نەینەوا دەکرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان ڕاگەیێندراوێک لە دەربارەى ڕادەستکردنى دوو تیرۆریستى داواکراو بە دادگاى لێکۆڵێنەوەى نەینەوا بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، "ئەندامێکى چالاکى ڕێکخراوى تیرۆریستیى داعش"بوونە.

ئەمڕۆی یەکشەممە (27/شوبات/2022) دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوو تیرۆریستی داواکراومان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کردووە، کە پێشتر لە هەولێر دەستگیرکراون.

دژەتیرۆرى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە، "هەردوو تیرۆریست (فارس نوری محمد غدیر و عبدالکریم نوری محمد غدیر) کە یٔەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە رێکەوتی 21ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بە فەرمانی دادوەر، لە رۆژی 27ی شوباتی 2022 رادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کران."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین