پوتین هەڕەشە بە چەکی ئەتۆمی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤلادیمیر پوتین، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ( 27/شوبات/2022 ) ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی کرد، کە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی، بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە..

سەرۆکی روسیا دەڵێت: فەرمان بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی و سەرۆکی دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی روسیا دەکات هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی سوپای روسیا بخەنە ئامادەباشییەوە.

رۆژی(24/شوبات/2022) روسیا هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ئێستا لە ناو شاری کیێڤ پایتەختی ئەم وڵاتە شەڕە.

دوابەدوای ئەم هێرشە وڵاتە ئەوروپییەکان، هێرشی سەر کۆرانیایان ئیدانەکرد و بەڵێنی هاوکاری چەک و تفاقیان بە ئۆکرانیا دا.

پوتن دەڵێت، وڵاتانی رۆژئاوا هەر تەنیا بەرامبەر ئابوری وڵاتەکەی نادۆستانە رەفتار ناکەن، بەڵکو بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناتۆش راگەیێندراوی شەڕانگێزانەیان بەرامبەر وڵاتەکەمان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین