سنوری ئاسمانی 27 وڵات بە رووی روسیادا دادەخرێن عێراق ناوچەکە و جیهان
سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: سنوری ئاسمانی 27 وڵات به‌ رووی روسیادا داده‌خرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە( 27/شوبات/2022 ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ئاسمانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا بەڕووی فڕۆکەکانی روسیا دادەخەن. هاوکات کۆمه‌ڵێک سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌لێکسانده‌ر کۆناشینکۆڤ، سه‌رۆکی بێلاڕوسدا ده‌سه‌پێنین و گوشاره‌کانمان بۆ سه‌ر روسیا و بێلاروس به‌رده‌وام ده‌بن.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتییەکە ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەکانی روسیا دادەخات و هەریەکە لە کەناڵەکانی ،RT - روسیا تودەی و سپوتنیک کە سەر بە دەوڵەتی روسیان، لە یەکێتی ئەوروپا قەدەخە دەکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین