ئەردۆغان: سوورین لەسەر داخستی گەرووی بۆسفۆڕ
نوچەنێت:
ماڵپەڕی (ئاڕتی) لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دوای كۆبوونەوەی حكومەتەكەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "ئەنقەرە سوورە لەسەر بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی بەگوێرەی رێككەوتنی مۆنترۆ بۆ هاتووچۆی كەشتییەكان، ئەوەش بە شێوەیەك دەبێت رێگە دەگرێت لە فراوانبوونی قەیرانی ئۆكراینا."
سەرۆكی توركیا ئاماژەی بەوەش كرد، "تا ئێستا لە چوارچێوەی دەزگا و هاوپەیمانییەكان لەسەرووی هەموویانەوە نەتەوە یەكگرتووەكان و ناتۆ و یەكێتی ئەوروپا پابەند بووینە بە بەرپرسیارێتی سەر شانمان، ھێرشیەكانی رووسیاش بۆ سەر ئۆكراینا وەك ئاڵنگەرییەكانی پێشوو تێدەپەڕینین."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری كێشەكانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا هەوڵەكانمان بەردەوام دەبێت، ئێمە بەرگریەكانی گەل و حكومەتی ئۆكراینا بەرز دەنرخێنین، ئەو هێرشەی رووسیا بۆ سەر خاكی ئۆكراینا، جێگەی قبوڵ كردن نییە."
سەرۆكی توركیا روونی كردەوە، "بە رەچاوكردنی هاوسەنگی ناوچەیی و جیهانی و سازش لەسەر هیچ بەرژەوەندییەكی وڵاتەكەمان ناكەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment