سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پشتیوانى خۆى بۆ ڕۆژنامەنووسان دووپات دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ستافى سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکى لە مافى ڕۆژنامەنووسان، لە جەخت لە پێشتیوانى بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکى/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازی لە ستافی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد.

سەرۆکایتى هەرێمى کوردستان لەلاپەڕەى فەرمى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەوانی پێشکەش به‌ سەرۆکی هەرێم کرا."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى "لای خۆیەوە ستایشی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکەی کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات کردنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین