ئيسرائيل بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا مەرجى هەيە شیکاری

نوچەنێت:

بەر لە سەردانى ئيسحاق هێرۆزغ، سەرۆكى ئيسرائيل بۆ توركيا، تەلئەبيب چەندين داواكاريەكى لە توركيا هەيە.

يەكەميان مامەڵەيەكى شايستە لەگەڵ سەرۆكى ئيسرائيل بكات، چونكە هەندێك هەواڵ گەيشتووە بە ئيسرائيل، كە ئەردۆغان پلانى نييە لە كۆشكى سەرۆكايەتى پێشوازى لێ بكات، بەڵكو لە شوێنێك پێشوازى لێ دەكات كەمترين فەرميبوونى تێدايە، ئەگەر ئەو كارە بكات، ئەوە نيشانەى رێز نەگرتنە لە سەرۆكى ئەو وڵاتە.

 دووەم: سياسەتى توركيا هاوسەنگى زياتر بێت لە پەيوەندى نێوان ئيسرائيل ــ فەڵەستين، ئەويش واز لە دژايەتى رێككەوتنى ئاساييبوونەوە لەگەڵ وڵاتانى كەنداو و هاوكارى حەماس  بهێنێت، بەرپرسەكانيان لە توركيا دەربكات.

سێيەم: هەڵوەشاندنەوەى لێكتێگەيشتنى نێوان توركيا و حكومەتى ليبيا لەسەر رێككەوتنى ترابلوس كە لە (2019) بۆ ديارى كردنى سنوورە ئاويەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە لە دەرياى ناوەڕاست واژۆكراوە، چونكە ئەوە بۆتە دابەشكردنى بەشەكانى رۆژهەڵات و رۆژئاواى ئەو دەريايە، ئەوەش هەڕەشەيە بۆ سەر ئاسايشى دەريايى و گەڕان بەدواى گازى سروشتى و دروستكردنێى ژێرخانێكى نوێى وەك بۆڕى گاز و هێڵى كارەبا لە ميسر يا ئيسرائيل بۆ بەشى ئەوروپا.

چوارەم: ئيسرائيل هەوڵدەدات بگاتە لێكتێگەيشتن بۆ دانانى كۆتوبەندى دياريكراو لەسەر چالاكييەكانى توركيا لە قوددس، چونكە بە بۆچوونى ئيسرائيل ئەو چالاكييانە پێشێلكردنى سەروەرى ئيسرائيلە.

پێنجەم: جەختكردنەوە لەسەر دەستپێكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل، كە ببێتە كۆتايى هێنان بە راگرتنى پەيوەندى نێوان ناتۆ و ئيسرائيل.

دەكرێت ئەو داواكاريانە، ناوبندرێت مەرجەكانى ئيسرائيل، كە ئەو دوو وڵاتە لە چەند هەفتەى رابردوو لە پشت پەردەوە گفتوگۆيان لەسەر كردووە، ئەوەش گرنگ نييە، توركيا وەڵامى هەموو داخوازييەكان بداتەوە، ئەگەرچى پەيوەندييەكانيان بەرەو ئاساييبوونەوە دەچێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت دەبێت رەچاوى هەندێك لەو داخوازيانە بكرێت، بەو پێيەى هەندێكيان زيان بە ئاسايشى نەتەوەيى توركيا دەگەينێت.

هەرچەند لە ماوەى رابردوو پەيوەندى چڕ هەبوو لە نێوان وەزيرەكانيان هەبوو،  هەردوولاش پارێزگارييان لە پەيوەندى بازرگانى دوولايەنە كردبوو، بەڵام ئەردۆغان بەردەوام زۆر بە توندى رەخنەى لە ئيسرائيل دەگرت و ميواندارى بەرپرسانى بزووتنەوەى حەماسى دەكرد.

لە هەمانكاتيش گازى سروشتى ئيسرائيل لە پێشينەى كارەكانى توركيا بۆ نزيكبوونەوەيان لە يەكترى، توركيا بۆ هاوردەكردنى وزە پشت بە ئێران و رووسيا دەبەستێت، بايەخيش بە زيادكردنى سەرچاوەى نوێ دەدات، دەيەوێت دەستى بگاتە گازى ئيسرائيليش تا بۆ ناوخۆ بەكارى بهێنێت، لە رێگەى توركياشەوە رەوانەى ئەوروپا بكرێت، ئەوەش دەبێتە بەهێزكردنى پێگەى توركيا وەك پردێك بۆ وزە لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا، هەروەك گازى ئيسرائيلى دەبێتە بەهێزبوونەوەى ئابووريشى، لەگەڵ ئەوەشدا راكێشانى هێڵى ئيسرائيل بۆ توركيا لە رێگەى قوبڕسەوە دەبێتە چارەسەرێكى نمونەيى ئابوورى، بەڵام ئەوەش رەزامەندى قوبڕسى پێويستە.

لەسەر ئاستى ئەمەريكاش، تەلئەبيب باش دەزانێت هەڵسوكەوتەكانى توركيا لاى ئيدارەى ئەمەريكا مايەى خۆشحاڵى نييە، دەكرێت ئەو پەيوەنديە كاريگەرى لەسەر ئەمەريكاش هەبێت.

كاتێك باس لە كاريگەريى ناوچەيى توركيا دەكرێت، ئيسرائيل پێى وايە،  توركيا بەوە دەيەوێت هاوسەنگى ئەندابوونى لە ناتۆ و هەوڵەكانى بۆ دووركەوتنەوەى لە رۆژئاوا بپارێزێت، ئەوانەش وەك پاڵنەرێك بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيەتى لەگەڵ ئيسرائيل بەكاردەهێنێت، هەروەها هەوڵێكيشە بۆ هەڵوەشاندنەوە و ياخود لاوازكردنى هاوبەشى ستراتيژى نێوان يۆنان و قوبڕس لەگەڵ ئيسرائيل، چونكە پێشتر لە ئەنجامى دوژمنكارانەى توركيا، پەيوەندى نێوان ئەو سێ وڵاتە زۆر بەهێز بووە.

لەو حاڵەتەدا تا ئێستا ديار نييە ئيسرائيل پێشوازى لە لاوازكردنى هاوبەشى ئەو سێ وڵاتە دەكات، ياخود نا، بەتايبەت دواى ئەوەى ميسر و ئيمارات چوونە پاڵ ئەو سێ لايەنە، سياسەتيان لە دەرياى ناوەڕاست لە پرسى وەزە و ناوچە ئابوورييەكان و ليبيا وەك ئەو سێ وڵاتە بوو بەرانبەر توركيا، بەڵام ئەوەى جێگەى هەڵوەستەكردنە بەهێزبوونەوەى پەيوەندى نێوان ئيمارات و توركيايە، كە يارمەتيدەر دەبێت بۆ جووڵەكانى ئەنقەرە بەرانبەر تەلئەبيب، ئەبوو زەبى دەيەوێت توركيا دەستبەردارى رەخنە توندەكانى بێت بەرانبەر ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان وڵاتانى كەنداو و ئيسرائيل، توركياش دەيەوێت پێگەى خۆى لە قوددس بەهێزتر بكات بۆ بەهێزكردنى سەركردايەتيكردنى جيهانى ئيسلامى.

ئيفراهيم عەنبار -  سەرۆكى بەشى پەيمانگەى قودد بۆ ستراتيژيەت و ئاسايش.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین