ئيمارات: رووسيا مافى خۆيەتى ئاسايشى نەوەتەوەيى خۆى دابين بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

كۆشكى كرملين رايگەياند، جێنيشنى ئەبوو زەبى لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆكى رووسيا، جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، رووسيا مافى خۆيەتى ئاسايشى خۆى دابين بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (يەكى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، كۆشكى كرملين لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، محەمەد بن زايد ئال نيهان، جێنيشنى ئيمارات لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا "بە لەتەفۆن قسەيانكردووە، لەو پەيوەندييەدا بن زايد جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە رووسيا مافى خۆيەتى ئاسايشى نەوەتەوەيى خۆى دابين بكات."

لەبەشێكى ترى راگەێندراوەكەدا هاتووە، "هەردوولا جەختيان لەسەر پەيوەندى نێوان وڵاتەكانيان كردەوە لە بوارى سياسى و ئابوورى و بايەخى پێكەوە كاركردن لە رێكخراوە نێودەوڵەتييەكان بەتايبەت لە نەتەوە يەكگرتووەكان."

هەروەها پۆتين و ئال نيهان هاوڕابوون لەسەر ئەوەى هەوڵبدەن پەيوەندى سراتيژى نێوانيان پەرە پێ بدەن لە چوارچێوەى رێككەوتنى رێكخراوى ئۆپيك، دواتريش بە وردى باسيان لە هێرشەكانى رووسيا بۆسەر ئۆكراينا كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین