ئيمارات و قەرەت پارێزگارى لە پەيوەنى ئابوورى لەگەڵ رووسيا دەكەن وەرگێڕان

نوچەنێت:

دەزگاكانى راگەياندنى ئەمريكا بڵاويان كردەوە، قەتەر و ئيمارات تا ئێستا پابەند نەبووينە بە سەپاندنى سزاكانى رۆژئاوا بەسەر سندوقى داهاتى رووسيا، لە وڵاتەكانيان ، كە پارەيەكى زۆرى رووسيا لەو دوو وڵاتەيە، كاريگەرى گەورەى ئابوورى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەيە.

وەبەرهێنانى رووسيا لەو دوو وڵاتە لە رێگەى دەزگاى قەتەر بۆ وەبەرهێنانى كۆمپانياى (موبادەلە)ى ئەبوو زەبيە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام  تا ئێستا ئەو دوو وڵاتە بەو سزايانەى بەسەر سامانى رووسيا سەپێندراوە پابەند نەبووينە، كە مليارەها دۆلارى رووسياى تێدايە، لە رێگەى ئەو پارانە درێژخايەنى لەو دوو وڵاتە دەكات.

دەزگاى سندوقى دارايى نەرويج كە گەورەترين سندوقە لە جيهان، بڵاويكردەوە، قەتەر و ئيمارات ئاڕاستەيەكى پێچەوانەيان بەرانبەر رووسيا گرتۆتەبەر، تا ئێستا پارێزگاريان لە پەيوەندييەكان كردووە، هيچ بڕيارێكيان بەرانبەر پارەكانى رووسيا لە وڵاتەكانيان نەداوە.

بەگوێرەى دەزگاى قەتەر بۆ وەبەرهێنان، رايگەياند، "نزيكەى لە (19%)ـى  ئەو پارانەى رووسيا لە قەتەر پشكى كۆمپانياى رۆزنەوتى رووسييە، پارێزگاريش لەو پارانە كليلى پاڵپشتیيە بۆ پەيوەندى نێوان دەوحە و مۆسكۆ."

بەگوێرەى ئەو دەزگا قەتەرييە، تا ئێستا هيچ فشارێكيان نەخراوەتە سەر بۆ ئەوەى دەستبەردارى وەبەرهێنانى رووسيا بن و پشكەكانيان بفرۆشن. بەپێچەوانەوە، كۆمپانياى بى بى بەريتانيا لەگەڵ دەستپێكردنى هێرشەكان لە پێناو خۆپاراستن لە فشارەكان بۆسەرەخۆى پشكەكانى خۆى فرۆشت.

ئاژانسە ئەمەريكيەكە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، كۆمپانياى (موبادەلە)ى سەر بە ئەبوو زەبى زياتر لە سێ مليار دۆلار وەبەرهێنانى لەگەڵ رووسيا هەيە، بۆيە بەدوور دەزاندرێت ئەو هاوبەشييە لەگەڵ سندوقى وەبەرهێنانى رووسيا هەڵوەشێننەوە، ياخود هەنگاوێك بهاوێن بەربەست لەبەردەم ئەو پەيوەندييە دروست بكات.

بەگوێرەى داتاكانى كۆمپانياى( گۆلۆباڵ دەبليو ئێف) وەبەرهێنانى رووسيا لە چەند ساڵى رابردوو بە شێوەيەكى بەرچاو زيادى كردووە، ئەوەش لە كاتێدا بوو، سنوقى ئەوروپا و ئەمەريكاى باكوور بەهۆى مەترسى جيۆسياسى پاشەكشەى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین