تورکیا: هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا لەم شەڕەدا لایەنگیری ناکات و بژاردەی گفتوگۆ بۆ هەردوو- وڵاتی ئۆکرانیا و روسیا بە پێویست دەزانین.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 3/ئازار/2022) مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لە دەستپێکی ئەم شەڕەوە تورکیا لەگەڵ وەستانی شەڕە و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو وڵات لە پەیوەندیداین. 

مەولود چاوش ئۆغڵو هەروەها رایگەیاند: تورکیا وڵاتێکە لەکاتی هەبوونی هەر گرژی و ئاڵۆزییەکدا لەگەڵ وەستانی شەڕ و چارەسەری قەیرانەکان بووە لە رێگەی دیالۆگ و دانوستاندنەوە. بۆیە لەو شەڕەی نێوان روسیا و ئۆکراینادا نیازی لایەنگریکردنمان نییە. لە ئەگەری بوونی هەر هەڵەیەکدا ناچارین بڵێین کە ئەوە هەڵەیە. هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 رۆژی(24/شوبات/2022 ) روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و تا ئێستا بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 136 هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا کوژراون، کە 13یان منداڵن، لانیکەم 400 کەسی دیکەش برینداربوون. هەریەکە لە سوپای روسیا و ئۆکرانیاش ئاماری جۆراوجۆر لەبارەی دەستکەوتەکانیان بڵاودەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین