جۆبایدن: هەموو بژاردەیەک لەبەردەم نەوت و غازی روسیا کراوەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیوەندیداین و هه‌موو بژارده‌یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت و غازی روسیا کراوه‌ن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(3/ئازار/2022 ) جۆ بایدن، سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ کۆنفراسێکی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین و ئەو خاوەن بڕیارە کە ئایا لە کیێڤ دەمێنێتەوە یاننا.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتی: هەموو بژاردەیەک لە بەردەم نەوت و غازی روسیا کراوەن. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، پاڵپشتی ئۆکرانیا دەکەن بەڵام سەرباز نانێرن بۆ ئەم وڵاتە.

لەگەڵ ئەوەی روسیا سەرچاوەی دابینکردنی نەوت و غازی ئەوروپایە، ئەڵمانیا بڕیاریدا بچێتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە یارمەتی ئۆکرانیا دەدەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین