هه‌ڵواسینى وێنه‌ى پوتین له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات، بڕیارى هه‌ڵواسینى وێنه‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانى عێراق قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێى ئادارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، له‌ ئاستى باڵاوه‌ بڕیار دراوه‌ هه‌ڵواسینى وێنه‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك فه‌رمانێك به‌ ته‌واوى هێزه‌ عێراقیه‌كان دراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق چاودێریى ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ فه‌رمى عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكى لایه‌نگريى له‌ شه‌ڕى ئۆكراینا و رووسیا رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام شه‌وی رابردوو له‌ چه‌ند شوێنێكى به‌غدا وێنه‌ى پوتین هه‌ڵواسراوه‌ و به‌ ئینگلیزى له‌سه‌رى نووسراوه‌، "We Support Russia" "ئێمه‌ پاڵپشتى رووسیا ده‌كه‌ین". تا ئێستا هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌م كاره‌ له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین