كازمى: هه‌ندێك سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌رتى ئه‌منى و ته‌ندروستى نه‌بووژێنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ندێك هێزى عێراقى هه‌ن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌رتى ئه‌منى و ته‌ندروستى نه‌بووژێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێى ئادارى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كاتى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌ربازى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و گوتى، "بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى عێراقیه‌كان بۆ وڵاتانى دراوسێ و دوورتر سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رگه‌ى سه‌ختى ده‌گرن، هۆكاره‌كه‌یش بوونى گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ عێراق".

كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دانى به‌وه‌ نا چه‌ندان هێزى عێراق هه‌یه‌ كه‌ نایه‌وێ كه‌رته‌ گرنگه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ ببوژێنه‌وه‌، به‌ڵام ناوى هیچ لایه‌نێكى ئاشكرا نه‌كرد و گوتى، "هه‌ندێگ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ و كه‌رته‌كانى نه‌بووژێنه‌وه‌، له‌ سه‌رووى هه‌موویان كه‌رتى ئه‌منى و ته‌ندروستى".

پێشتریش موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئاشكراى كرد، كه‌ له‌ دانوستاندنه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ هه‌ندێك لایه‌ن به‌ راشكاوى گووتویانه‌، ئه‌وان به‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و چاكسازى نیین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین