ئەمەريكا لە هەڵوێستى وڵاتانى كەنداو و ئيسرائيل بەرانبەر شەڕى ئۆكراينا نيگەرانە وەرگێڕان

نوچەنێت:

رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆڕناڵ) بڵاوى كردەوە، هەڵوێستى سعووديە و ئيمارات و ئيسرائيل بەرانبەر هێرشەكانى سوپاى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، كە وڵاتانى رۆژئاوا پاڵپشتى ئۆكراينا دەكەن، ئەمەريكاى تووشى شۆك كردووە.

ئەو سێ وڵاتە هەڵوێستێكى بێلايەنيان دژ بە رووسيا هەڵبژاردووە، هيچ رەخنەيەكيان لە هێرشەكانى رووسيا  بۆ سەر ئۆكراينا نەگرت، ئەوەش ئاماژەيە بۆ زيادبوونى هەژموونى رووسيا لەو ناوچەيە و پاشەكشەى ئەمەريكا.

جۆ بادين، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، "بۆ هەڵویست ەرگرتن دژ بە رووسيا، تا ئێستا هيچ ئەنجامێكمان بەدەستهێناوە."

سعووديە سەرۆكايەتى رێكخراوى ئۆپيك دەكات، كاتێك بەهۆى شەڕى ئۆكراينا ئەمەريكا ترسى هەبوو نرخى نەوت بەرزبێتەوە، داواى لێكرد نرخى نەوت لە (110) دۆلار زياتر نەبێت، بەڵام رياز ئەو داوايەى رەتكردەوە، ئيماراتيش رەتى كردەوە جێگەى هێزى سەربازى ئەمەريكا بكاتەوە، لە ئەنجومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتيش دەنگى بەسەركۆنەكردنى هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا نەدا.

ئيسرائيلى نزيكترين هاوپەيمانى ئەمەريكا لەو ناوچەيە، كاتێك ئۆكراينا داواى چەكى لێكرد،  رەتيكردەوە چەك و پێداويستى سەربازى پێ فرۆشێت.

بەرپرسانى ئيسرائيل رايگەياندووە، "ترسى ئەوەمان هەيە، بچينە بەرەى دژە رووسيا، سوپاى وڵاتەكەمان ئەو هەماهەنگيەى لەگەڵ رووسيا بۆ هێرشەكردنە سەر بنكەكانى ئێران لە سووريا هەيەتى لەدەستى بدات."

بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكا رايگەياند، "وەڵامى ديپلۆماسى وڵاتانى ئەو ناوچەيە بەرانبەر هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكرايناى هاوپەيمانى ئەمەريكا و رۆژئاوا، زۆر خۆپارێزانە تر بوو لەوەى چاوەڕوانمان دەكرد."

هۆكارەكەشى ئەوەيە ئەگەر سەرۆكى رووسيا درێژە بەو شەڕە بدات، نايانەوێت زيان بە هەندێك رێككەوتنى رانەگەێندراوى پەيوەست بە ئاساييكردنەوەى بازاڕى وزە و خۆپاراستن لە شۆكە ئابوورييەكان هەيە بگات. 

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەو بەرپرسە ئەمەريكيە رايگەياند، "ئێمە هەموو فشارێكمان دەخەينە سەر پۆتين و رووسيا، لەگەڵ ئەوەش مەترسيەكان لەسەر ئەمەريكا و ئابوورى جيهان كەم دەكەينەوە، تا ئێستاش لە ئاستى بەرز گفتوگۆمان لەگەڵ سعووديە وڵاتانى تر هەيە، ئێمە لەو مامەڵانەيان تێدەگەين."

بەهۆى كوژرانى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى لە (2018) پەيوەندى بايدن و محەمەد بن سەلمان وەك پێويست نييە، ئەوەش بۆتە بەربەست لە نێوان پەيوەندیى سعووديە و ئەمەريكا.

يەكێك لە راوێژكارانى سعووديە رايگەياند، "بايدن رەتیدەكاتەوە محەمەد بن سەلمان وەك بڕيار بەدەستى سعوودى بێت، ئەوەش وايكردووە بۆ شازادەى جێنشينى سعوودى ئاسانتر بێت بچێتە بەرەى رووسيا."

ئەو بەرپرسە ئەمەريكيە ئەوەشى ئاشكرا كردووە، "ئيدارەى ئەمەريكا كار لەسەر بنياتنانەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعووديە دەكات، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێكى باڵاى وڵاتەكەى رەوانەى سعووديە كردووە."

پەيوەندييەكانى ئيدارەى ئەمەريكا و ئيمارات زۆر لاواز بوو، ئەوەش بەهۆى دەنگ نەدانى ئەو وڵاتەى كەنداو بە سەركۆنەكردنى بڕيارەكەى ئەنجومەنى ئاسايش.

ئەنوەر قەرقاش، راوێژكارى سياسى سەرۆكى ئيمارات رايگەياند، "لە قەيرانى ئۆكراينا  كارى لە پێشينەمان هاندانى هەموو لايەنە ناكۆكەكانە رێگەچارەى ديپلۆماسى و دانوستاندن بۆ كۆتاييهێنان بەو قەيرانە بگرنەبەر."

سەبارەت بە پاڵپشتى نەكردنى ئەبوزەبى بۆ بڕيارى دژ بە مۆسكۆ، پەيوەندى بە بڕيارى سەركۆنەكردنى ئەمەريكاوە هەيە بۆ هێرشە مووشەكييەكانى حوسيەكان دژ بە ئيمارات و سعووديە. 

پيتەر سالزبەرى، چاودێرى سياسى راگەياند، "پەيوەندى ديپلۆماسى بەهێز لە نێوان ئيمارات و رووسيا هەيە."

لەلايەكى ترەوە نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "وڵاتەكەى سڵ لە دواى ئۆكراينا دەكاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنمان داوە (100) تۆن هاوكارى مرۆييان پێشكەش بكەين."

لە بەشێكى ترى قسەكانى بنێت جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە سياسەتێكى دياريكراو و بەرپرسيارانەمان هەيە، ئامانجمان هاوكارى گەلى ئۆكراينايە، هەموو هەوڵێكمان بۆ سووككردنى فشارەكانى سەريان و كەمكردنەوەى لێكەوتە مەترسيدارەكانى دەخەينە گەڕ."

كارين يۆنگ لە پەيمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، رايگەياند، "پۆتين سەركەوتوو بوو لەوەى هەژموونى خۆى بەسەر سەركردەكان لە هەموو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بسەپێنێت، ئەمەريكا مليارەها دۆلارى خەرج كرد، تواناى ئەوەى نەبوو كاريگەرى دژ بە پۆتين لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست بكات، بەبۆچوونى من ئەوەش شۆكێكى راستەقينەيە بۆ ئەمەريكا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى يۆنگ ئاماژەى بەوە كرد، "ئەگەر ئەو شەڕە بەردەوام بێت، هاوبەشەكانى ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى لەو ناوچەيە رووبەڕووى فشارى زياتر دەبنەوە بۆ ئەوەى بەشێوەيەكى زياتر خۆيان لەگەڵ واشنتن بگونجێنن، هەرچەند رووسيا پەيوەندى بەهێزى لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەيە، بەڵام مۆسكۆ هاوكارى سەربازى درێژمەوداى بە رياز و ئەبوو زەبى نەداوە، رووسيا نە ئێستا و نە لەداهاتووش تواناى ئەوەى نييە ئەو رۆڵە ببينێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین