رووسیا و ئۆكراینا لە چەند ناوچەیەك شەڕ رادەگرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە دووەم کۆبوونەوەیان، رووسیا و ئۆكراینا لەسەر پرسە مرۆییەكان رێككەوتن، كرملینیش رادەگەینێت، "ئەو رێككەوتنە بایەخی خۆی هەیە."

ئەمرۆ پێنجشەممە (3/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، لە گەڕی دووەمی دانیشتنی نێوان رووسیا و ئۆكراینا  رێككەوتن لە چەند ناوچەیەك شەڕ بەكاتی رابگڕن، بۆ كردنەوەی چەند رێڕەوێكی مرۆیی بۆ دەربازبوونی هاووڵاتیانی مەدەنى ئەو ناوچانە. 

ڤلادیمێر میدینسكی سەرۆكی شاندی رووسی رایگەیاند، "لەو کۆبوونەوەیە شاندی هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پرسە مرۆیی و سەربازییەكان و چارەسەری سیاسی لە داهاتوو كرد، لە هەندێك پرسیش گەیشتنە لێكتێگەیشتن."

لەلایەكی تریشەوە، میخائیل بۆدۆلیا، راوێژكاری نووسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراینیا رایگەیاند، "رێككەوتنی ئاگربەست لە چەند ناوچەیەك بۆ كردنەوەی چەند رێڕەوێك بۆ هاووڵاتیان هەنگاوێكی گرنگە."

لە بەشێكی تری قسەكانی بۆدۆلیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو ئەنجامەی دەمانویست بەدی نەهاتووە، ئومێدەوارم لەگەڕی سێیەمی دانووستاندەكان بەدی بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین