خۆپێشانده‌ران ده‌رفه‌تى سێ رۆژه به حكومه‌ت ده‌ده‌ن
نوچه‌نێت
میدیا عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كى ئادار بڵاویان كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران لیستى داواكارییه‌كانیان به عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى پارێزگارى نوێى ناسریه "زیقار" داوه و و سێ رۆژیش ده‌رفه‌تیان پێداوه تا جێبه‌جێیان بكات.
سێ له داواكارییه‌كان ئاشكرا كراون، له‌وانه ئاشكراكردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى فه‌رمانى ته‌قه‌كردنى له خۆپێشانده‌ران ده‌ركردووه، دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى شاره‌كه، سێیه‌میش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نازم وائیلى پارێزگارى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى شاره‌كه بكرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا توندوتیژى له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان و خۆپێشانده‌ران دروست بوو له ئه‌نجامدا زیاتر له 10 كه‌س كوژران و 100 كه‌سیش برینداربوون.
رۆژى هه‌ینى رابردوو مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نازم وائیلى پارێزگارى زیقارى قبوڵكرد و له شوێنى ئه‌و عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى كرده پارێزگارى شاره‌كه.
پێشتر ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردبوو، حكومه‌تى عێراق دانوستاندن له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیش بێت تا سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕه‌نسیس ته‌واو ده‌بێت خۆپێشاندانه‌كان دوا بخه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment