یەکەم وڵاتی ئەوروپا شەڕی دژ بە روسیا راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

یەکەم وڵاتی ئەوروپا دەرگای بەڕووی هاووڵاتییانیدا کردەوە، بۆ چوونە ئۆکرانیا و شەڕکردن لە دژی سوپای روسیا.

پیتەر فیالا سەرۆک وەزیرانی کۆماری چیک رایگەیاند: هەرکەسێک بەشێوەی خۆبەخش بچێتە ئۆکرانیا و شەڕ دژی سوپای روسیا بکات، هیچ سزایەک نایگرێتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی یاساکانی چیک، هەرکەسێک لە ریزەکانی سوپای وڵاتێکی بیانییدا خزمەت بکات، بە پێنج ساڵ بەندکردن سزا دەدرێت.

ماوەی نۆ رۆژە هێرشی روسیا بۆسەر وڵاتی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە. وڵاتانمی ئەمریکا و ئەوروپا کۆمەڵێک سزای ئابورییان بەرامبەر بە روسیا راگەیاند، بەڵام چیک یەکەم وڵاتە کە دەیەوێ وڵاتەکەی لە شەڕی سەربازی دژ بە روسیا بەشداری بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین